یەعقوب فەتاحی، تەیب عەبدوڵڵا پوور و ئیدریس محەممەدی ئازەر، سێ هاوڵاتی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، یەعقوب فەتاحی خەڵکی گوندی “بادین‌ئاوا” سەر بە شاری پیرانشار، تەیب عەبدوڵڵا پوور، خەڵکی “شیناوا” سەر بە شاری […]

مۆبین ڕەسوڵتاب و مێهران حەسەنزادە، لە دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری شنۆ، حوکمی یەک ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مۆبین ڕەسوڵتاب و مێهران حەسەنزادە بە پشتبەستن بەو حوکمەی کە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری شنۆوە دەرچووە، حوکمی زیندانیان […]

فەرهاد نەوایی، هەرزەکارێکی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی شاری مەهاباد کە هەشت مانگ لەمەوبەر لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا دەستبەسەر کرابوو، حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرهاد نەوایی، خوێندکاری تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن دادگای تایبەتی تاوانەکانی هەرزەکارانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە شاری مەهاباد بە […]

شه‌وی شه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌ شارۆچكه‌ی “جالق”ی سه‌ر به‌ شارستانی گوڵشه‌ن، منداڵێك كوژرا و منداڵێكی دیكه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوو. به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، ناسنامه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ “داریووش مولازهی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام ناسناوی ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه‌ی كه‌ بریندار […]

کارگەکانی بەرهەم‌هێنان لە شاری بانە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پەرەیان سەندووە و هەلی کار بۆ ژمارەیەک لە شارۆمەندان بەتایبەت ژنان ڕەخساوە بەڵام وەک «هێزی کاری هەرزان» لە ژنان دەڕوانرێت و بەکار دەهێنرین. ‎لە کارگەکانی بەرهەم‌هێنان و مۆنتاژی لامپ لە شاری بانە، مافی کرێکاران بەشێوازێکی بەربڵاو پێشێل دەکرێت و ژنان […]

فەرید چودار، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، فەرید چودار کوڕی یوسف و دانیشتووی گوندی گوڵێ سەر بە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

حەسەن ئەمینی برای محەممەد ئەمینی، یەکێک لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە شەش مانگ و پانزە ڕۆژ زیندان و لێدانی چل قامچی سزا درا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشتبەستن بەو حوکمەی کە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٢ لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە دەرچووە، حەسەن […]

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەرسنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی بەربەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی باینجان سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە سنووری بانە بە سەختی بریندار […]

ماوەی زیاتر لە ٢٤ کاتژمێرە نزیکەی ٢٠٠ کۆڵبەر لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان گیریان خواردووە و دەستیان بە خۆراک و ئاو نەگەیشتووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، لە دوێنێ دووشەممە 12ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ەوە، زیاتر لە ٢٠٠کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری تەتە کەوتوونەتە بۆسەی هێزە سەربازییەکان و ناتوانن بچنەوە […]

هاشم ساعدی، باوکی سارینا ساعدی تەمەن ١٦ ساڵ، یەکێک لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی زینا لە شاری سنە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە شەش مانگ و نیو زیندان و ٤٠ شەلاق مەحکووم کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ لە ئاگادارییەکدا، کاک هاشم ساعدی باوکی سارینا […]