«ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، لە زیندان ئازادکران.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «هێدی شادیخا» بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن […]

«شێرزاد نامداری»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «شێرزاد نامداری» لە شاری سنە دەستبەسەرکرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا لە ناوچەی «بەعسەت» لە شاری سنە […]

میر محەممەد خالقی، خوێندکارێکی تەمەن ١٩ ساڵەی بەشی بەڕێوەبردنی كار و کاسبی زانكۆی تاران، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان لە كاتی چوونە دەرەوە لەو زانكۆیە، لە هێرشێكی تەمومژاویدا بە چەقۆ گیانی لەدەستدا. مەرگی ئەو خوێندکارە بێتاوانە، كە خرایە پاڵ دز و ڕێگەکان، بووە هۆی تەقینەوەی ڕق و تووڕەیی پەنگخواردووی خوێندكارانی […]

جەواد سواری، برای فواد سواری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، پاش بانگهێشتکران و ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، جەواد سواری، برای فواد سواری گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، پاش بانگهێشتکران و ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە، دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

لە کاتێکدا کە تەنها مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکی ساڵی ١٤٠٤، هێشتا ڕێژەی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی داهاتوو ڕانەگەیەنراوە. وەک هەموو ساڵێک، لە چەند مانگ و هەفتەی ڕابردووەوە، گومان و مشتومڕ لە نێوان ئەندامانی بەناو شۆڕای باڵای کار، دەستی پێکردووە. بە ڕواڵەت لەم شۆڕایەدا لایەنە چاوچنۆکەکانی دەوڵەت و خاوەنکارە تایبەتەکان کە ناوی […]

«شێرکۆ تابناک»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «شێرکۆ تابناک» زیندانی سیاسی پێشوو و هاوڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، پاش بانگهێشتکرانی بۆ جێبەجێکردن و تێپەراندنی سزای ٤ مانگ زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ […]

«بەفرین مەعروفی»، خەڵکی شاری بۆکان، پاش ١٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «بەفرین مەعروفی»، هاوڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، پاش ٢٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتە، بەشێوەیەکی کاتی و تا […]

لە هەفتەی ڕابردوودا، چالاکییە ناڕەزایەتییەکان و بەرەنگاربوونەوەی هێزە سەرکوتگەرەکان، بەربڵاو و بەردەوام بووە. ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕێبەندان، ژمارەیەک خوێندکار لە ناڕەزایەتی بە کوژرانی خوێندکارێک بە ناوی ئەمیر محەممەد خالقی، لە ناوەوە و دەرەوەی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی تاران کۆبوونەوە و لەگەڵ هێزەکانی حەراسەت و مەئموورانی لیباس شەخسی تێکهەڵچوون. ئەوان دروشمیان دەدا ” […]

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵەیە. کۆمەڵە کە لە ئێستادا ٤٦مین ساڵی دەستپێکی چالاکیی ئاشکرای جێژن دەگرێت، ٥٥ ساڵ لەمەوبەر لە پاییزی ساڵی ١٣٤٨دا و لە جەرگەی بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی ڕوو لە ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگای ئێراندا، لەلایەن ژمارەیەک خەباتکاری شۆڕشگێڕەوە کە زۆربەیان لە زانکۆکانی ئێران دەیانخوێند دامەزرا. کۆمەڵە لە باروودۆخێکدا پێکهات کە […]

«قادر خەرمانفەر» و «جەلال سەدەفی»، پاش دوو مانگ دەستبەسەرکران، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد گواستراونەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، قادر خەرمانفەر و جەلال سەدەفی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، پاش دوو مانگ دەستبەسەرکران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ […]