نەوسوود؛ زیادبوونی ژمارەی کۆڵبەرانی بریندار بۆ پێنج کەس

ئەکبەر ڕازنهان، دێلاوەر فەرامەرزی، ئەکبەر فەرامەرزی، ئەرکان و کۆڵبەرێکی دیکە تا ئێستا ناسنامەی بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندارن.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٢١ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی چوار لەو کۆڵبەرانە بریتییە لە: ئەکبەر ڕەزانهان، ئەرکان، ئەکبەر فەرامەرزی، دێلاوەر فەرامەرزی، هەروەها ناسنامەی کۆڵبەرێکی دیکە کە تا ئێستا بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە. ئەو چوار کۆڵبەرەی کە ناسنامەیان پشتڕاست کراوە خەڵکی گوندی “تین” لە شاری پاوەن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەکبەر ڕازنەهان لاقی شکاوە و دێلاوەر فەرمەرزیش لاقی بە سەختی برینداربووە.
ئەم پێنج کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەر بۆ ناوەندی پزیشکی شاری پاوە گواستراونەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری ساڵی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکران، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی ڕژێم، بەفر و بەستەڵەک گیانیان لەدەستدا، هەنگاو بەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندارن. لەم کۆی گشتییە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندارن. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندارن، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانە. هەروەها ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ; گیرخواردنی گروپی شاخەوانانی کاویان بەهۆی هەرەسی ڕەنوو لە بەرزاییەکانی ڕندۆڵە لە شاری شنۆ

ش ژانویه 13 , 2024
پێنج ئەندامی گروپی شاخەوانی “کاویان”ی نەغەدە بەهۆی هەرەسی ڕەنوو لە بەرزاییەکانی ڕندۆڵەی شاری شنۆ لەناو بەفردا گیریان خواردبوو، دوو کەسیان بە هاوکاری هێزی مرۆیی ڕزگار کران، بەڵام سێ کەس لەم شاخەوانانە بێسەروشوێن بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، پێنج ئەندامی گرووپی شاخەوانی “کاویان”ی نەغەدە، […]

You May Like