سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «سالار ساعدموچشی»، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە پازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سالار ساعدموچشی هونەرمەندی نیگارکێش، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە […]

لقی نۆی دیوانی باڵای پێداچوونەوەکان بە داوای پێداچوونەوە بە حوکمی پەخشان عەزیزی، چالاکی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ئێڤینی ڕەتکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، داوای پێداچوونەوە بە سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێڤین، لەلایەن لقی نۆی دیوانی باڵای پێداچوونەوەکان ڕەتکرایەوە.ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری پەخشان عەزیزی، ڕایگەیاند کە ئەم داواکاریە […]

«کامیل (محەمەد) ئیسماعیلی ئازەر»، هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ٦ مانگ زیندانییەکەی بۆ زیندانی مەهاباد گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «کامیل (محەممەد) ئیسماعیلی ئازەر»، هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، لە ڕۆژی ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیرییەکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە […]

«پووریا ئەحمەدی»، برازای “شادمان ئەحمەدی” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پووریا ئەحمەدی، برازای “شادمان ئەحمەدی” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی […]

کامران ساختمانگەر، چالاکی ناسراوی کرێکاری و خەڵکی شاری سنە، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کامران ساختمانگەر، چالاکی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن سێ ئۆتۆمبێلی ئەمنی ئیتلاعاتییەوە لە کاتژمێر ٣٠؛١٠ لە شەقامی جامی شاری سنە، دەستبەسەرکرا و بۆ […]

هاوڕێ شافیعی، هاوڵاتی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە پازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاوڕێ شافیعی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر […]

«یاوەر حەمیدزادە» ناسراو بە زوبێد، هاوڵاتی دانیشتوی شاری سەڵماس لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە چواردەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «یاوەر حەمیدزادە» ناسراو بە زوبێد، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەڵماس بانگهێشتکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ ماوەی چوار […]

بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «دانش شەڕەفی» شاخەوانی خەڵکی شاری سنە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لەسەر بارودۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی خانەوادەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «دانش شەڕەفی» شاخەوانی تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی “سەلوات ئاوا”ی سەر بە شاری […]

«ئەحمەد حەسەنزادە»، باوکی “محەمەد حەسەنزادە”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی سێ مانگەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی بۆکان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٣، «ئەحمەد حەسەنزادە» تەمەن ٥٧ ساڵ، باوکی محەممەد حەسەنزادە یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لە شاری بۆکان دەستبەسەر […]

«پووریا ئەحمەدی»، برازای «شادمان ئەحمەدی» یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، دە ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێولان دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوەی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پووریا ئەحمەدی تا ئێستا هەر دەستبەسەر و لە گرتووخانە بەسەردەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە لە سەرەتاکانی […]