فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە و زیندانی سیاسی لە گرتووخانەی ئێڤین، جارێکی دیکە لەگەڵ گرفتی تەندروستیی جیددیی ڕووبەڕووە. ئەو چالاکە کرێکارییە کە بەدەست هەوکردنی سییەکانییەوە دەناڵێنێت، سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستی، لە دەستڕاگەیشتن بە چاودێری پزیشکی گونجاویش بێبەش کراوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فواد فەتحی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە […]
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز بەرامبەر بە ١٨ی دێسامبر، ڕۆژی جیهانی کۆچبەرانە. کۆبوونەوی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ٢٠٠٠، ١٨ی دێسامبری وەک ڕۆژی جیهانی کۆچبەران ناوزەد کرد. هۆکاری دیاریکردنی ئەم بۆنەیە، بریتی بوو لە پەرەسەندنی ژمارەی کۆچبەران و هەڵسوکەوتی زۆرجار خراپ و نامرۆڤانەی ئەو کۆمەڵگایانەی کە ڕوویان تێدەکردن.بەڵام بەداخەوە لەکاتێکدا یادی ئەم بۆنەیە […]
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری بە تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە گرتووخانەی سەقز ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری بە تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە گرتووخانەی سەقز ئازاد کرا. ئەم چالاکە کرێکارییە بە هۆی ئەم دۆسییەوە لە ڕێبەندانی ١٤٠١ بەبێ […]
محەممەد دەماوەند میرزایی، کاسبکاری (شوتی) خەڵکی شاری کامێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کەرەج گیانی لەدەستدا. ئەم کاسبکارە کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە کۆمادا بوو، دوای سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەکی تاران کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، محەممەد دەماوەند میرزایی پاش سێ […]
بە هۆی نەبوونی سەلامەت و هەلومەرجی گونجاوی شوێنی کار، ئیسماعیل ئەمینزادە کرێکاری بیناسازی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، کرێکارێکی بیناسازی لە کاتی کارکردن لە کەمپی زانکۆی سەقز لە بینایەک کەوتە خوارەوە و بە هۆی […]
ڕەحمان دانا، سالار شەمسی بورهان، ڕێبوار ڕەسووڵی، ئەیوب ڕەسووڵی، عوسمان (شوانە) جەهانیفەر، یوسف قال، ئارام مەبزوولە، زانیار سەیدحمەدی، سیامەند سەیدحمەدی، قادر خەرامانفەر، کەماڵ مەسعوودی و جەلال سەدەفی، ١٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری مهاباد لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. بە […]
هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مهاباد ٤ هاوڵاتی دیکەیان دەستگیر کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مهاباد ٤ هاوڵاتی دیکەیان بە ناوەکانی «سیامەند سەیدئەحمەدی»، «کەماڵ مەسعوودی»، «جەلال سەدەفی» و «قادر خەرامانفەر»، دەستگیر کردووە. پێشتر کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا دەستگیرکردنی ٣ هاوڵاتی دیکەی شاری مهابادی […]
بەهۆی تەقەی چەکدارێک لە ئۆردوگایەکی پەنابەران، ٥ پەنابەر کە دووکەسیان کوردن کوژران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ چەکدارێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ئۆردوگایەکی پەنابەران لە دانکۆرکی فەڕانسە تەقەی کرد و بەهۆیەوە ٥ پەنابەر کە دووکەسیان خەڵکی شاری مەریوانن کوژران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بکوژ پاش ئەنجامدانی ئەم تاوانە […]
هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مهاباد ٣ هاوڵاتییان دەستگیر کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ سێ هاوڵاتی مهابادی بە ناسنامەکانی ئارام مەبزولە، زانیار سەیدمحەممەدی و یوسف قال، دەستگیر کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم ٣ هاوڵاتییە و ڕفاندوویانن. تا ئێستا […]
سوهەیب ئەحمەدی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سوهەیب ئەحمەدی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە گەڕەکی باباجانی ئەم شارە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەست […]