هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لەم ڕۆژانەی دواییدا لە شاری بیجاڕ، هاووڵاتیەکیان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری بیجاڕ، هاووڵاتیەکیان بە ناسنامەی “ئەکبەر نەجەفیان” ٦٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بیجاڕ دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تا […]

ڕۆژی سێشەمە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی بۆکان، “ئەحمەد حەسەن زادە و سۆڵماز حەسەن زادە” باوک و خوشکی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا “محەمەد حەسەن زادە” دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان، ڕۆژی سێشەمە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێرشیان کردە سەر ماڵی “ئەحمەد حەسەن زادە” ناوبراو و کچەکەی “سۆڵماز […]

“فەرید ئاداک” هاووڵاتی خەڵکی گوندی “ژیوار”ی سەربە شاری سەوڵاوا، هێشتا لە دەستبەسەری و بێ چارەنووسی بەسەر دەبات. بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاووڵاتیە نیگەرانیەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “فەرید ئاداک” هاووڵاتی خەڵکی گوندی “ژیوار”ی سەربە شاری سەوڵاوا هێشتا لە دەستبەسەری و بێ چارەنووسی بەسەر دەبات.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “فەرید […]

“حسێن ئاداک” و “نەزیر ئاداک” ٢ هاووڵاتی خەڵکی شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ٢ هاووڵاتی خەڵکی شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. ناسنامەی ئەم ٢ هاووڵاتیە “نەزیر ئاداک” و “حسێن ئاداک” […]

“شێرکۆ مام کەریمی” لە زیندانیانی سیاسی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و ٧٦٢ ملیۆن تمەن سزای نەقدی مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “شێرکۆ مام کەریمی” لە زیندانیانی سیاسی شۆڕشی ژینا بە تۆمەتی “پێکدادان لەگەڵ گوتەبێژی یاسا، زیان گەیاندن بە موڵک و ماڵی دەوڵەتی و گشتی، […]

“عەلی دانش” هاووڵاتی شاری مهاباد بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “عەلی دانش” هاووڵاتی شاری مهاباد بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.تا کاتی نووسینی […]

“ڕامین زلە” هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ڕامین زلە” هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا، پاش چوونە ژوورەوە بۆ ماڵی ئەم […]

“حەسەن ئەمینی” برای محەمەد ئەمینی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “حەسەن ئەمینی” بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی […]

ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان، پاش بانگهێشتی “مەهیار کەرەمی” ناوبراویان دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک بە ناسنامەی “مەهیار کەرەمی” خەڵکی گوندی قروچای ئەم شارە بانگهێشت و دەستبەسەرکردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا لە هۆکاری بانگهێشت […]

“ئەسعەد کاکە” لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری تیکاب، پاش دەستبەسەری دووبارەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “ئەسعەد کاکە” هاووڵاتی دانیشتووی تیکاب لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری ناوبراو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تیکاب […]