‎فەرەیدوون نەبی، هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ بەسەربردنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر کرا. فەرەیدوون نەبی، هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر حوکمی ٧ ساڵ و ١١ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ گرتووخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترایەوە.فەرەیدوون نەبی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە […]

محەممەد عەفیدی، هاوڵاتی دانیشتووی شاری مهاباد پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ محەممەد عەفیدی، هاوڵاتی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی گوندی «سەهۆڵان»ی سەر بە شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی […]

دوو تازەلاوی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری مهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و بۆ دەستبەسەرگەی شاری ورمێ گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو تازەلاوی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوەکانی ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی خەڵکی گوندی “سەهۆڵان”ی سەر بە شاری مهاباد، پاش […]

٥٨ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، شنۆ، مهاباد و بۆکان بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی، هەڵپەڕکێ و شادی لە ڕێوڕەسمێکی زەماوەنددا لە پیرانشار، بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ لانیکەم ٥٨ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، شنۆ، مهاباد و بۆکان بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلی کوردی و هەڵپەڕکێ […]

بە تێپەڕینی ٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئەمیر جانگوڵی، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ هێشتا لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەمیر جانگوڵی، هاوڵاتی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شنۆوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی […]

عەبدوڵڵا قولیزادە و هێمن قولیزادە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەیان لە گرتووخانە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا عەبدوڵڵا قولیزادە و کوڕەکەی هێمن قولیزادە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بۆ هەر یەکێکیان، بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەیان لە گرتووخانەی […]

خالید بەکری و محەممەد بەکری، ٢ برای خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ محەممەد بەکری، هاوڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مهابادەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی […]

دیاکۆ محەممەدی و سۆران خزری، دوو هاوڵاتیی خەڵکی ساینقەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، دیاکۆ محەممەدی و سۆران خزری، دوو هاوڵاتیی خەڵکی ساینقەڵا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە لە ساینقەڵا دەستبەسەر کران […]

هێمن شاهمحەممەدی، لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێمن شاهمحەمەدی، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی ئەمیراوا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی ٥ ڕۆژ […]

ئیسماعیل عوسمانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژانی ڕابردووی شاری سەردەشت گەیشتە ٢ هاوڵاتی. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئیسماعیل عوسمانی، هاوڵاتی تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. […]