شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕ بەڕێوە چوو. ئەگەرچی تا کاتی ئامادەکردنی ئەم بابەتە، هێشتا ئەنجامەکانی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسەی ژماردنی دەنگەکان بە جۆرێک موهەندیسی کراوە کە ئەم شانۆیە، بکەوێتەوە خولی دووەم و لە قۆناغی دووەمیشدا ئەو کەسەی کە جێگەی مەبەستی خامنەیی و […]
لێکدانەوەی ڕۆژ
پێنجشەممە ٧ی مانگی پووشپهڕ، ساڵوهگهڕی جهنایهتی بۆمبارانی کیمیایی شاری سهردهشته. كاتژمێر چواری پاش نیوهڕۆی ڕۆژی ٧ی مانگی پووشپهڕی ساڵی ١٣٦٦ی ههتاوی، له جهرگهی شهڕی وێڕانكهر و كۆنهپهرستانهی ئێران و عێراقدا، فڕۆكه جهنگیهكانی حكوومهتی فاشیستیی بهعس، له كردهوهیهكی جهنایهتكارانهدا، بۆمبه کیمیاییهكانیان بهسهر خهڵكی بێخهبهر و بێدیفاعی چوار ناوچهی شاری سهردهشت و […]
ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕ، مستەفا نیلی و ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەرانی تۆماج ساڵحی، هونەرمەندی جەماوەریی، ڕایانگەیاند کە دادگای باڵا، سزای بێ بنەمای لەسێدارەدانی مووەکلەکەیانی هەڵوەشاندۆتەوە. ئەمیر ڕەئیسیان لە ماڵپەڕی ئێکس نووسیویەتی کە لە بڕیارەکەی دادگای باڵادا، جگە لە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، باس لەوە کراوە کە “تەنانەت سزای زیندانی پێشووتریش کە ٦ […]
شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی پەیمانی نەوت، ڕۆژی هەینی ١ی پووشپەڕ ڕایگەیاند کە زیاتر لە سێ هەزار کرێکار و کارمەند لە ٣٠ شیرکەت، کەرەستەکانی کاریان ڕادەستکردەوە و مانیان گرت. شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی پەیمانی نەوت و شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی نافەرمی نەوتی (ئەرکانی سالس) هەردووکیان لەسەر بنەمای ئامادەکارییەکانی ئێستای ئەو شیرکەتانە، داوای […]
لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا، جارێکی تر شاهیدی کارەساتێکی دیکەی خنکانی پەناخوازان لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستداین. بەرپرسانی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتالیا و ئاژانسەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، دوو بەلەمی پڕ لە پەنابەران نوقم بوون و ئەگەری ئەوە هەیە کە ٦٦ کەس لە سەرنشینەکانی ئەو […]
بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ١٥ی ژوئێن ڕۆژی جیهانی کاری وشیاریدەرانە سەبارەت بە پرسی بەساڵاچوون بوو. لە جیهانی سەرمایەدا کە کرێکاران زوو تووشی لەکار کەوتوویی دەبن، بەپێی پێناسەی بۆرژوازی بۆ تەمەن، وەک پیر یان بەساڵاچوو لەقەڵەم دەدرێت. ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، تا ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی بەساڵاچووان لە جیهانی […]
ڕۆژی شەممە ١٥ی ژوئێنی ٢٠٢٤، سەرۆکوەزیری سوئێد، ئۆلف یالمار کریستێرسۆن ( سەر بە حیزبی ڕاستڕەوی مۆدرات)، لە بەیانییەیەکدا هەواڵی ئازادکردنی حەمید نووری یاریدەدەری داواکاری گشتی زیندانی گەوهەردەشتی کە لە سوئێد بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کرابوو، ڕاگەیاند. ناوبراو لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە “یۆهان فلۆدرۆس، هاووڵاتییەکی سوئێدی کە لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢٢ەوە […]
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماریی، ئاستی هەڕەشە و بانگهێشتکردن و دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی ئاسایی و چالاکانی کۆمەڵایەتی و فشار لەسەر زیندانیانی سیاسی، بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە. لە هەمان کاتدا بەمەبەستی پێکهێنانی فەزای ترس و خۆف لە کۆمەڵگادا، هەر ڕۆژەو ژمارەیەک لە مەحکووم کراوانی دادگا ئاساییەکان، لەسێدارە دەدرێن. […]
١٢ی ژوئێن بەرامبەر بە ٢٢ی جۆزەردان، ڕۆژی جیهانی قەدەغەکردنی کاری منداڵانە. ئەم ڕۆژە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کارەوە ناسێندرا. هیچ کات ئامارێکی ورد سەبارەت بە ژمارەی منداڵانی کار لە جیهان، لەبەردەستدا نەبووە. چونکە زۆربەی دەوڵەتەکان بە تایبەت لە وڵاتە دواکەوتووەکانی سەرمایەداری، ئامادە نین ئاماری واقیعی لەم بوارەدا بڵاو بکەنەوە. […]
١١٢هەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی جیهانی کار بە ئامادەبوونی نوێنەری دەوڵەتەکان، یەکێتییە کرێکاریی و خاوەنکارییەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە، ڕۆژی ٣ی ژوئەنی ٢٠٢٤ بەرامبەر بە ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣ دەستی پێکرد و تا ڕۆژی ١٤ی ژوئەن (٢٥ی جۆزەردان) بەردەوام دەبێت. ڕێکخراوی جیهانی کار یەکێکە لە دامەزراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەسەر […]