دوابەدوای کوژرانی ڕەئیسی جەلادی ٦٧، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی جۆزەردان، بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان بەیاننامەیەکیان ڕوو بە دادخوازانی سەرتاسەری ئێران سەبارەت بە درێژەی دادخوازی بڵاوکردەوە. ئەوان لە بەیاننامەکیاندا جەختیان کردەوە کە نابێ مەرگی ڕەئیسی، ببێتە هۆی دامرکانەوەی ئاگری خەبات لەپێناو بەدیهێنانی داخوازییەکانی دادخوازان. لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە پێویستە دادخوازانی دەیەی شەست و […]

ڕەهەندەکانی گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا ئەوەندە بەربڵاو و شێوازەکانی هێندە فرەچەشنن کە هاوشێوەکەی لە کەمتر شوێنێکی جیهان دەبینرێت. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕووی گەندەڵی ناوخۆییەوە، لە زومرەی گەندەڵترین وڵاتانی جیهانە. گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە و بووەتە هۆی پەرەسەندنی نادادپەروەری و هەژاری و دیاردە نائاساییە کۆمەڵایەتییەکان. دزییە ملیارد […]

مەرگی ڕەئیسی جەلاد، لە نێو زۆربەی هاووڵاتییانی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بووە هۆی دەربڕینی خۆشی لە ڕێگەی نووسراوە یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یاریی ئاگرین، شادی و هەڵپەڕکێ، بەخشینەوەی شیرینی و سیگناڵ لێدانی بەردەوام، سەرەڕای بوونی بەربڵاوی بەکرێگیراوان لە شەقامەکاندا. کاردانەوەی لەمجۆرە لە نێو بنەماڵەی دادخوازان، وەرزشوانان و هونەرمەندانی […]

بە گوێرەی هەواڵەکان نزیکەی کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، هەلیکۆپتەری هەڵگری ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕژیم، لە باشووری ناوچەی وەرزەقان لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، تووشی ڕووداو بووە. ڕەئیسی لەگەڵ شاندێک لە وەزیران و بەشێک لە بەرپرسانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بەمەبەستی بەشداریکردن لە […]

ڕۆژ نییە پەروەندەیەکی نوێی گەندەڵی دارایی لە دام و دەزگای جێبەجێکردن و قەزایی ڕژیمدا ئاشکرا نەبێت. هەواڵی گەندەڵی دارایی و دزی گەورە لە دام و دەزگا ئیدارییەکانی ڕژیمدا ئەوەندە زۆر و بەردەوامە کە هەمووان بە بیستنی ڕاهاتوون و خەڵک تەنیا لە کۆڕ و کۆمەڵی خۆیاندا باسی دەکەن. هەندێک جار ئامارەکان […]

شۆڕای هەماهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی فەرهەنگیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەو ڕووداوێکی هەژێنەر دەکات، کە شارەداری زەنجان سەردانی قوتابخانەیەکی قورئانی دەکات. لەم سەردانەدا بەرپرسانی قوتابخانەکە کچەکانیان ناچار کردووە لە ئاست شارەدار دا کڕنۆش ببەن و لەبەردەمیدا تا کەمەر خۆیان بچەمێننەوە. وەک ئەوەی کچەکان خزمەتکارێک بن کە لەبەردەم ئاغاکەیان دا کڕنۆش دەبەن و […]

ئەم ڕۆژانە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕن لە وێنە و ویدئۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان مەئموورانی ڕژیمی ئیسلامی و ژنانی ئازادیخواز و ئازادپۆش لە شارەکانی ئێران و بە تایبەت شاری تاران. لەم وێنانەدا لە لایەک ئاستی وەحشیگەری مەئموورانی جینایەتکاری ڕژیم دەبینین و لە لایەکی ترەوە شاهیدی خۆڕاگریی بوێرانەی ژنانی خەباتکار لە بەرامبەر هێرشی […]

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٣، خانەنشینان لە شارە جۆراوجۆرەکانی وڵات، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیان لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان درێژە پێدا. لە شاری ئەهواز، خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی ڕێکخراوی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە و سەرلەنوێ خوازیاری”زیادکردنی حەقدەستی گونجاو لەگەڵ ڕێژەی هەڵاوسان” بوون. ئەوان هەروەها دەستگیرکردنی خاتوو مریەم زەلکی، یەکێک لە […]

دەوری دووەمی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی هەینی ٢١ی گوڵان کۆتایی هات. تەنانەت میدیاکانی ژێر تیغی سانسۆریش باسیان لەوە کرد کە بەشداری خەڵک لە دەوری دووەمدا ئێجگار کەم بووە. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، لە تاران، ڕەی، شمیرانات، پەردیس و ئیسلام شار بەشێوەیەکی گشتی، ٥٥٢ هەزار دەنگی دروست خراوەتە ناو سندووقەکانی دەنگدان، […]

خوێندکارانی دژە ئاپارتاید و چەندین یەکێتی کرێکاری و ژمارەیەک لە جەماوەری دژە جینۆساید، بە قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی بزووتنەوەی “دامەزراندنی کەمپی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەززە” وەڵامی وەحشیگەرییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و پۆلیسی ئەو وڵاتەیان لە دژی خوێندکارانی خەباتکار داوەتەوە. ئێستا ١٥٠ زانکۆ لە ئەمریکا و لانیکەم ٤٠ زانکۆ لە ئوروپا، چەندین زانکۆ […]