شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینکراوی قوماشی کوردستان و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سنە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینکراوی قوماشی کوردستان و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران بۆ دادگا بانگهێشتکرا. بەپێی ئەم […]
کرێکاری
کامەران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە پاش ٣٤ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کامەران ساختمانگەر، چالاکی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە، پاش تێپەڕینی ٣٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی […]
«جەلیل محەممەدی و کەماڵ ئاخرەتی» دوو چالاکی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، جەلیل محەممەدی، لە چالاکانی ناسراوی کرێکاری و کەماڵ ئاخرەتی، لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن […]
سزای ٢ ساڵ دوورخستنەوەی فەرهاد شێخە، چالاکی کرێکاری پاش ڕۆیشتنی بۆ دادگای دیواندەرە جێبەجێ کرا. ناوبراو دەبێت هەفتەی یەکجار لە کەڵانتەری ئەم شارە ئامادەبێت و ئیمزا بکات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، فەرهاد شێخە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری تاران بۆ تێپەڕاندنی سزای دوورخستنەوەکەی ڕەوانەی […]
«پەیام فەتحی»، چالاکوانی کرێکاری شاری سنە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەی لێکراوە و لەبارەی بەشداری لە گردبوونەوەکان یان بەرنامەکانی پەیوەست بەم ڕۆژەوە ئاگادار کراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنە لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پەیام فەتحی، ناوبراویان ئاگادار کردووەتەوە کە بەشداری لە […]
هێزە ئەمنییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا و لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ژن لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنیەوە هەڕەشەیان لە بەشێکی چالاکانی کرێکاری شاری سنە کردووە. هەڕەشەکانی هێزە ئەمنییەکان لە پەیوەست بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن بووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە ڕێگەی پێوەندیە […]
بەهۆی نەبوونی شوێنی سەلامەتی کار و دۆخی ناجێگیری کارەوە، «دیندار خەلیلی» لە کاتی ئەنجامدانی کاردا لە وڵاتی تورکیە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، «دیندار خەلیلی» کرێکاری گوندی «کۆزە ڕەش» سەربە شاری سەڵماس، بەهۆی ڕووداوی کارەباوە لە وڵاتی تورکیە گیانی لەدەستدا. کرێکاران لە تورکیە لە بیمە […]
ئەمجەد گەریاخیز، چالاکی کەمپینی دژایەتی لەسێدارەدان و چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە حەوتی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئەمجەد گەریاخیز، چالاکی کەمپینی دژایەتی لەسێدارەدان و چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە پاش ٣٥ ڕۆژ لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە […]
«کامران ساختمانگەر»، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی شازدە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «کامران ساختمانگەر»، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی شازدە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە […]
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی «جەلیل محەممەدی»، لە چالاکانی خۆشناو و ناسراوی کرێکاری، تا ئێستا هەر دەستبەسەرە و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەی ناوبراوی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، جەلیل محەممەدی، لە چالاکانی خۆشناو و […]