سەلام ئازەری، هاوڵاتی شاری نەغەدە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە ساڵێک و شەش مانگ بەندکردن سزا درا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پێی بڕیارێک لەم دواییە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر دۆستی دەرکراوە و بەم هاوڵاتییە ڕاگەیەندراوە، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبێکی […]
کوردستان
ئەمیر ڕەحمانی، هاوڵاتی شاری شنۆ بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی شنۆ گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەمیر ڕەحمانی، هاوڵاتی شاری شنۆ بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی شنۆ گواسترایەوە. ئەمیر ڕەحمانی، لە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ لە شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە […]
لە هەوڵێکی نەمام ناشتندا و بە مەبەستی پاراستنی ژینگە، خەڵکی گوندی ماراو و چالاکانی ژینگەیی لەم گوندە زیاتر لە ٥٠٠ نەمامی دارەبەنیان چاند. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ لە هەوڵێکی نەمام ناشتندا و بە مەبەستی بەرگریکردن لە ژینگە و پاراستنی، خەڵکی گوندی ماراو و چالاکانی ژینگەیی […]
٥٨ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، شنۆ، مهاباد و بۆکان بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی، هەڵپەڕکێ و شادی لە ڕێوڕەسمێکی زەماوەنددا لە پیرانشار، بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ لانیکەم ٥٨ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، شنۆ، مهاباد و بۆکان بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلی کوردی و هەڵپەڕکێ […]
بە تێپەڕینی ٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئەمیر جانگوڵی، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ هێشتا لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەمیر جانگوڵی، هاوڵاتی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شنۆوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی […]
عەبدوڵڵا قولیزادە و هێمن قولیزادە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەیان لە گرتووخانە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا عەبدوڵڵا قولیزادە و کوڕەکەی هێمن قولیزادە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بۆ هەر یەکێکیان، بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەیان لە گرتووخانەی […]
دیاکۆ محەممەدی و سۆران خزری، دوو هاوڵاتیی خەڵکی ساینقەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، دیاکۆ محەممەدی و سۆران خزری، دوو هاوڵاتیی خەڵکی ساینقەڵا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە لە ساینقەڵا دەستبەسەر کران […]
ئیسماعیل عوسمانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژانی ڕابردووی شاری سەردەشت گەیشتە ٢ هاوڵاتی. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئیسماعیل عوسمانی، هاوڵاتی تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. […]
لە بەردەوامی دەستبەسەرکردنە بەربڵاوەکانی ئەمدواییەدا، ڕەسووڵ پوورخزری، فایەق قادرزادە، فەردین نوری و فایەق ڕەشیدیان، ٤ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی سەقز، شنۆ و مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ فایەق قادرزادە، هاوڵاتی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی شاری […]
کورۆش عەزیزی و هێدی شادیخاه، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەمدواییە لەم شارە بۆ ٣ کەس زیادی کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، کورۆش عەزیزی، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری شنۆ، […]