سامان وەیسی، خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەئەمنیەکان ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سامان وەیسی هاوڵاتی ٢١ ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری مەهاباد؛ دوای داواکردنی لەڕێگای تيلێفۆنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. تا کاتی نووسینی […]

لە کۆبوونەوەی شارەوانی پاوە بڕیاردرا سنوری شوشمێ دابخرێت. بە ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ٩ خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە کۆبوونەوەیەک بە بەشداری هێزی ڕژێم، پارێزگار، سوپای پاسداران و شارەوانی پاوە سازدرا، سنوری کۆڵبەری شوشمێ داخرا. دەروازەی پشکنینی پاوە لەلایەن هێزی ڕژێم کۆنترۆڵ کرا. ئەم هەنگاوە بۆ وازهێنانی کۆڵبەرانە دوای دیداری ٣٠ گوڵانی ١٤٠١ […]

ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە کوژراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دادگەی شۆڕشی دیواندەرە بە ٤٠ مانگ دەستگیری و پارەدان سزادرا. بە ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە کوژراوانی شۆڕشی ژینا لەلایەن دادگەی شۆڕشی دیواندەرە بە ٤٠ مانگ و پارەدان سزادرا. بەپێی سزای دادگەی شۆڕشی دیواندەرە تۆمەتی (ئەندامێتی لە […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک لە “پشتی”دا بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “جەماڵ […]

چەند کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی “وەزێنە”ی میراوای (سەردەشت) تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بوون و کۆڵبەرێکیش گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، چەند کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی “دەشتی وەزێنە”ی میراوای (سەردەشت) چەند کۆلڵەرێک کەوتنە خوارەوە و بەوهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ئەبوبەکر ماخوزی” خەڵکی میراوا کوژرا.تا ئێستا هیچ زانیارییەک […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزایی چیاکانی “تەتە”ی هەورامان برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزایی چیاکانی “تەتە”ی هەورامان، برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “سیامەک یونسی”، خەڵکی شاری بانەیە، کە بە سەختی لە “سک و ملی” بریندار […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ-بانە برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “جەبار نادری”، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوانە. جەبار نادری خێزاندارە […]

منداڵێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەقز، بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “بەستام”ی سەقز تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردوو و لە ئەنجامدا منداڵێکی کۆڵبەر “قاچی” بە سەختی برینداربوو.ناسنامەی ئەم منداڵە کۆڵبەرە بە ناوی […]

“ڕەئوف ئەحمەدی و جەبار ئەحمەدزادە” دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری سەردەشت برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بەهۆی تەقینەوەی مین لە چیای “بولفەت” لە هێڵی سنووری سەردەشت دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون. ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریتین لە “ڕەئوف ئەحمەدی” […]

لە دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود، دوو کۆلبەری دیکە بە سەختی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ڕۆژانی ٦ و ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران […]