سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، سنە و کامێران بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوون.ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارانە بریتین لە “سامان ڕۆستەمی” […]

“دانیال مام ئەحمەد“، منداڵێکی کۆڵبەری ١٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری مەریوان؛ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئەو شارەوە بە سزای ٢ساڵ بەندکران، لێدانی ٧٤ قامچی و ٢ ملیارد تمەن سزای نەقد بەسەریدا سەپێنرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ ڕۆژی سيشەممە ٧ی خاکەلێوەی١٤٠٣، دانیال مام ئەحمەد، منداڵێکی کۆڵبەری ١٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی […]

دوازدە کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) لە هێڵی سنووری نەوسوود و “بیارە”ی هەرێمی کوردستان دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) دوازدە کۆڵبەریان لە سنووری “بیارە”یی هەرێمی کوردستان و نەوسوود دەستبەسەرکردووە.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە: “ئەنسار مەحمودی”، […]

تەرمی “سەعید سلۆسی”، کۆڵبەری وونبووی خەڵکی شاری پیرانشار، دوای دوو ڕۆژ گەڕان و پشکنین دۆزرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناسنامەی “سەید سلوسی” ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە کاتی کۆڵبەریدا لە گروپەکەی دیکەی کۆڵبەران جیاببۆوە و بێسەروشوێن ببوو. دوای دوو ڕۆژ گەڕان بە هاوکاری هاووڵاتیان، دواجار […]

بەهۆی داڕمانی شاخ و گیرانی ڕێگا لە بەرزاییەکانی ژاڵانە، زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێل گیریان خوارد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ڕووخانی شاخ لەسەر ڕێگای بەرزاییەکانی ژاڵانە، لەسەر میحوەری سەوڵاوا-هەورامان-پاوە بووەهۆی گیرخواردنی زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێل. بەشێک لە سەرچاوە هەواڵییەکانی ڕژیم لە کردنەوەی ڕێگاکە و دەستپێکردنەوەی هاتوچۆیان لە […]

“سابیر ئیبراهیمی” هاووڵاتی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، ئەم هاووڵاتیییە دەستبەسەرکرا. کە ناوبراو تەمەنی ٢٤ ساڵە و کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی “ئەلکاوی”ی سەر بە شاری شنۆیە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن […]

کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگە لە کامێران هەستان بە خاوێنکردنەوەی چەند دەڤەرێکی گەشتیاری ئەم شارە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گروپێک لە ژینگەدۆستان و چالاکانی ژینگە لە شاری کامێران هەستان بە خاوێنکردنەوە و کۆکردنەوەی پاشماوەی خاشاکی دەڤەری «زەمانگرێوە».ئەم گرووپە بە شێوەی خۆبەخشانە دەستیان کرد بە دانانی تابلۆی بەخێرهاتن […]

هێزەکانی هەنگی مەرزی هەستان بە دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆ بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کە لە ناویاندا چەند کۆڵبەری بریندار هەیە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نیوەڕۆی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەران لە نێوان هێڵی سنووری تەوێڵە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا نزیکانی شەو لە بۆسەی هێزەکانی […]

“حەمزە حەسەن مەلا” و “کەماڵ گلاوی ئازەر” هاووڵاتیانی دانیشتووی گوندێکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد دەستبەسەرکران. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیانە: “حەمزە حەسەن مەلا” و “کەماڵ گلاوی ئازەر” دانیشتووی گوندی «جەعفەر ئاوا»ی مەهاباد ڕاگەیاندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای […]

“یاسر حوسێنی” هاووڵاتی خەڵکی شاری کامێران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، “یاسر حوسێنی” تومەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری کامێران دوای تێپەڕبوونی ٣٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن […]