ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانه‌كه‌رێكی سووته‌مه‌نی له‌ ڕێگای مه‌ریوان بۆ سنه‌، شۆفێری تانكه‌ره‌كه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوو و جاده‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر به‌ ته‌واوه‌تی داخرا. به‌ پێی زانیارییه‌كان، باری ته‌ندرووستی شۆفێری تانكه‌ره‌كه‌ ناجێگیره‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ […]

دکتۆر “باقر بەهرامی” بەڕێوبەری بەشی فریاکەوتنی پزیشکی ئازەربایەجانی غەربی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوەکانی دوایین چوارشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کاژێر ١٢ی نیوەڕۆ هەتا ١١ی شەوی ڕابردوو، ٥٣ هاووڵاتیی لە شاری ورمێ و ١٣٠ کەسی دیکەش لە شارەکانی سەر بەو ئوستانە بریندار بوونە و هاوكات له‌ ئوستانی كرماشان ٧٨ […]

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە درێژەی بانگهێشتکردنی هاووڵاتییانی گوندی “نێی” مەریوان، ٢٠ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتیییانە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کراون و هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەو هاووڵاتییانە بۆ پێشگیری لە بەڕێوەبردنی جێژنی […]

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ كه‌ نانه‌واخانه‌كانی شاری “قه‌سری شیرین” به‌ هۆی نه‌بوونی ئارد ده‌رگای دووكانه‌كانیان داخستووه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. به‌ وته‌ی نانه‌واخانه‌كانی ئه‌و شاره‌، به‌شه‌ی ئاردی مانگانه‌یان زۆر كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ و جوابده‌ره‌وه‌ی نیازی هاووڵاتییان نییه‌. هاووڵاتییه‌ك له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت: له‌كاتێكدا خه‌ڵك به‌ده‌ست گرانی و هه‌ڵاوسانه‌وه‌ […]

هاووڵاتییانی خه‌ڵكی شاری “سه‌حنه”ی سه‌ر به‌ ئۆستانی كرماشان، ڕۆژی دووشه‌ممە 23ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری ئه‌ شاره‌ له‌ ده‌فعی زبڵ و خاشاك و پیس كردنی ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌یان ده‌ربڕی. به‌ وته‌ی دانیشتووانی سه‌حنه‌، كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و خاشاك له‌ ده‌ورووبه‌ری گونده‌كان بۆنێكی ناخۆشی به‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ […]

هاووڵاتییانی هه‌ردوو پارێزگای سنه‌و كرماشان ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست پیسی هه‌وا و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ سه‌ڵامه‌تی خه‌ڵك ده‌ربڕی. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی كه‌ش و هه‌وای ئۆستانه‌كانی كرماشان و سنه‌، ئاستی بینین له‌و دوو پارێزگایه‌ تا كه‌متر له‌ ٥٠ متر كه‌می كردووه‌ و ڕێژه‌ی پیسی […]

به‌ڕێوەچوونی مه‌راسمی نه‌مام چاندن و ڕێزگرتن له 8ی مارس له قه‌ڵای حه‌سە‌ن‌ئاوای-سنه ڕۆژی جومعه 20ی ڕەشه‌ممه کۆمه‌ڵێک لە ژینگەپارێزان و چالاکانی مه‌دەنی له شارۆچکه‌ی حه‌سە‌ن‌ئاوای سنه کاتژمێر 3ی دوانیمه‌رۆ له قه‌ڵای حه‌سه‌ن‌ئاوامه‌راسمێکیان بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن بەڕێوەبرد مەراسم سەرەتا به خوێندنی شێعرێک له لایان یه‌ک له به‌شداربوانەوە دەستی […]

ناڕزایه‌تی دانیشتووانی بیجاڕ له‌ ئاست كه‌می ڕۆنی ماتۆڕی ماشێن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفێرانی شاری بیجاڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی و كه‌م بوونی ڕۆنی ماتۆڕ بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری سه‌ره‌نجدان به‌ دۆخی خراپی ژیانی هاووڵاتییان بوون. یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ ده‌ڵێت: قه‌د نه‌بووه‌ ڕۆنی ماتۆڕی […]