دوو کۆڵبەری خەڵکی ناوچەی سەلاس باواجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسوود، دوو کۆڵبەر بریندار بوون. به پێی ڕاپۆرتەکە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “حەمزە یوسفی” و “مەنسوور […]

منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەسەر سنووری بانە –  سەیرانبەند بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، منداڵێکی کۆڵبەر لەسەر سنووری سەیرانبەند – بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “دیاکۆ محەممەدی”، ١٧ ساڵ و خەڵکی […]

ئەکرەم، کۆسار، فەرشاد، فەردین و ئیحسان ڕۆستەمنەژاد، پێنج برای کۆڵبەری خەڵکی گوندی شمشێر، سەر بە شاری پاوە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە دوو ساڵی ڕابردوو، ئەکرەم، کۆسار، فەرشاد، فەردین و ئیحسان ڕۆستەمنەژاد، پێنج برای خەڵکی […]

“سینا ئەحمەدی” گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە، بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “سینا ئەحمەدی” تەمەن […]

کۆهسار ڕۆستەمنژاد کۆڵبەری خەڵکی گوندی “شەمشیر”ی سەر بە شاری پاوە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوو. پێشتریش کۆهسار ڕۆستەمنژاد و ئەکرەم ڕۆستەمنژادی برای بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار ببوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی […]

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١١ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژێم لە سنووری بانە (هەنگەژاڵ) کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان دەستگیرکرد و ناچاریان کردن کە لە کاتی هاتنە خوارەوەی لە شاخ لەسەر بەفر پاڵکەون لە هەمان کاتدا بە دەنگی بەرز هاوار بکەن ( گوومخوارد ، هەڵەم کرد) ئەم هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەی […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کەوتە بەر لێدقن و ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە  ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لە ئەنجامی ئەشکەنجە و لێدانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیمەوە، کۆڵبەرێک بە ناوی “بێهنام شەریفیان”، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، خێزاندار و […]

منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٤ ساڵانی خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، منداڵێکی کۆڵبەر لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەم منداڵە کۆڵبەرە”ماردین ئەمینی”، […]

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک “سەر”ی بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە […]

پێنج کۆڵبەری خەڵکی سەلاس باوەجانی، بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبیلەوە کە کۆڵبەرەکانی تێدابووە، لە رێگای گووندی “چشمە نزار” ی جوانڕۆ بریندار بوون بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لە ئەنجامی ڕووداوێک لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری کۆڵبەران و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لەسەر ڕێگای گوندی “چشمە نزار”ی سەر بە شاری جوانڕۆ، پێنج […]