ئەمیر سەیدی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنی لە شاری ورمێ گوازرایەوە. ماوەیەک لەمەوبەر لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمیر سەیدی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنی لە شاری ورمێ گواسترایەوە. ماوەیەک لەمەوبەر لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە […]
Uncategorized
بەپێی زانیارییەکان، دامودەزگا ئەمنییەکانی شاری بۆکان لە ساڵیادی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا، هەڕەشەیان لە دوکانداران و کاسبکارەکانی ئەم شارە کردووە کە خۆیان لە داخستنی دوکانەکانیان بەدوور بگرن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە سەچاوە خۆجێیەکان، دامەزراوە ئەمنییەکانی شاری بۆکان فشاریان خستۆتە سەر خاوەن دوکان و کاسبکارانی ئەم شارە و […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە بریندار بووە و کۆڵبەرێکی دیکەش دەستبەسەر کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “تاهیر ئیسماعیل توانا” کوڕی عەلی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی بانە بریندار بووە […]
موحسین مەزلوم، پێژمان فاتحی، وەفا ئازەربار و هەژیر فەرامەرزی، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر دەسبەسەرکرانیان لە ناوچەی سۆمای برۆدۆست ورمێ، هێشتا لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی دەستبەسەرکردندان. نەزانینی بارودۆخی ئەو زیندانییە سیاسییانە بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکانیان. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، بە پشتبەستن بە هێرانا، موحسین مەزلوم، پێژمان فاتحی، وەفا ئازەربار […]
شەوی هەینی ٣٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ئیحسان جەواهێری تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی کامێران بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، شەوی هەینی ٣٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ئیحسان جەواهێری، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی “لاین”ی سەر بە شاری کامێران لە پارێزگای کوردستان، لە ڕێگای خۆهەڵواسین کۆتایی بە […]
ئەم ڕۆژنامەوانە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی جۆزەردان، لە زنجیرەتویتێکدا ڕایگەیاند: “ئامانجی من لە وتن و بێدەنگ نەبوون ئەوەیە کە لانیکەم بتوانم سەبارەت بەو دۆخەی کە لە ئێراندا تێێدا دەژین بە بێ سانسۆرکردن بنووسن، جا ئاکامەکەی هەر شتێک بێت قەبووڵی دەکەم.” نازیلا مەعرووفیان نووسیویەتی: “لەو کاتەوە کە شێوازی هەڵسوکەوتی هێزەکانی گاردی تایبەتم […]
دەزگای دادوەریی لە شاری سنە بۆ ئازادکرانی کاتی هەشت چالاکی کرێکاری و مەدەنی بە ناوەکانی کەماڵ کەریمی، شادمان عەبدی، عەبدوڵڵا خەیرئابادی، سیروان مەحموودی، ئیقباڵ پێشکاری، هاجەر سەعیدی، خەبات مەحموودی و حەبیبوڵڵا کەریمی داوای بارمتەی قورس دەکات. لەم نێوەدا تەنیا خەبات کەریمی توانیویەتی بارمتەیەکی چەند ملیار تمەنی بۆ ئازادی کاتیی خۆی دابین بکات. بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی دانرانی مەرجی […]
بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لاو بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی نەوسوود بە پێی هەواڵە گەیشتووەکان، سەر لە بەیانی شەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاوایی “هانە گەڕمەڵە” سەر بە شارۆچکەی نەوسوود بە ناوی “فەرزاد نەجیبی” لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە نیزامییەکانی سەر سنوور بریندار کراوە. […]
ئەیووب دەباغیان 14ی مارسی 2022 ♦️مناڵ هاوسەری چییەو هۆکار و فاکتەرەکانی سەرهەڵدانی ئەم دیاردەیە کامانەن؟ ♦️ دەرئەنجام و لێکەوتە نگەتیڤەکانی ئەم دیاردەیە روو بە کەسەکە و کۆمەڵگا کامانەن؟ ♦️ ڕێکارەکانی روبەڕوو بوونەوە و بن بڕکردنی ئەم دیاردەیە کامانن؟ مناڵ هاوسەری یاخود بەزۆر بەمێرد دانی مناڵانی کچی ژێر تەمەنی باڵغ بوون، […]