Sample Page

سوهەیب ئەحمەدی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سوهەیب ئەحمەدی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە گەڕەکی باباجانی ئەم شارە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەست […]

مەزهەب لە کۆمەڵگه‌ی چینایەتی ئەمڕۆدا، لە هەمانحاڵدا کە بیروباوەڕی جەماوەرێکی بەرین لە کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش پێکدێنێ، ئامرازێکیشە به‌دەست سەرمایەداران و دەوڵەته‌وه‌ هه‌تا لەو ڕێگه‌یەوە خەڵک بەهیوای ژیانێکی ئەفسانەیی لە جیهانێكی دیکەی پێ فریو بدەن و حاکمییەتی نیزامی سەرمایەداری و بەهەشتی ئەمڕۆی خۆیان لەم جیهانه‌دا درێژە پێ بدەن. مەزهەب بەردەوام […]

بە تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنی شاری دیواندەرە هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم چالاکە لەبەردەستدا نییە. ناڕوونی دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی خێزانەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی […]

مەسعەب سەبزەواری، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “قشڵاخ”ی سەر بە ناوچەی شاهۆی شاری ڕەوانسەر، دوای سێ ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مەرگدا، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، مەسعەب سەبزەواری، کۆڵبەری برینداریی خەڵکی گوندی قشڵاخی سەر بە ناوچەی شاهۆ لە شاری ڕەوانسەر، بە […]

بەهمەن نادری، هاوڵاتی شاری کرماشان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی کرماشانەوە بە ساڵێک بەندی هەڵپەسێردراو و دانی پارە سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی سزایەک کە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی کرماشان دەرکراوە و ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ بە بەهمەن نادری ڕاگەیەندراوە، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی […]

دیاکۆ عەزیزی، هاوڵاتی شاری شنۆ بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی ڕەوانەی گرتووخانەی شنۆ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣ دیاکۆ عەزیزی، هاوڵاتی گوندی «باب خالیدئاوا» لە شاری شنۆ بۆ بەسەر بردنی سزای ١٦ مانگ بەندی تەعزیری ڕەوانەی گرتووخانەی شنۆ. کرا. ئەم هاوڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی «پێوەندی و هاوکاری […]

قسەکانی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی عەلی خامنەیی،، بۆ پاساوکردنی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سووریە بوو، کە بە کۆڵەکەی سەرەکی خێمەی مێحوەری خۆڕاگریی ناوزەد کرابوو. ناوبراو قسەی بۆ ژمارەیەک لە لایەنگرە دەستەبژێرەکانی خۆی دەکرد. ئەوانیش وەک هەمیشە ناوبەناو لەڕووی ناچارییەوە دروشمێکیان دەوتەوە و بە نیشانەی بەیعەت، سەریان بۆ دەلەقاند. فەرماندەکان، کاربەدەستان، سیاسەتمەداران و […]

هەژار سوڵتانی ئازەر، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە ٦ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هەژار سوڵتانی ئازەر، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، بە ٦ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. ئەم هاوڵاتییە لە ١٥ی ڕەزبەری […]

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «مەسعەب سەبزەواری»، خێزاندار و خەڵکی گوندی «قشڵاخ»ی سەر بە بەشی شاهۆ لە ڕوانسەر سەر و چاوی بە سەختی […]

ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی لایەنگری کۆماری ئیسلامی، بە شێواندن و چەواشە کردنی ڕاستییەکان لە بەرژەوەندی ئەجێندای خۆیاندا، دەستیان کردووە بە پاساو کردنی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و بەشار ئەسەد لە سووریا. ئەوان نووسیویانە کە دوور کەوتنەوەی ئەسەد لە سیاسەتی دژە ڕۆژئاوایی و خۆڕاگرانەی خامنەیی و نەرمی نواندن و لێبوردەیی بەرامبەر بە ڕۆژئاوا، […]