بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری بەستام، لانیکەم ٥ کۆلبەری خەڵکی سەقز لە سەر و دەموچاو و دەست و قاچیان بە سەختی بریندار بوون و ١٠ کۆلبەری دیکەش دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەبەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “بەستام” […]
کوردستان
بەهۆی نەبوونی سەلامەتی ژینگەیی و نەگونجاوی بارودۆخی کارکردن، خالید عوسمانی کرێکاری بیناسازی خەڵکی شاری بانە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی لە باڵەخانە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی ژینگە و بارودۆخی نەشیاوی کارکردن، خالید عوسمانی، کرێکاری بیناسازی تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی شاری بانە، […]
زانیار مەحمودی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، زانیار مەحمودی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرته ئەم هاوڵاتییە بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا لەلایەن هێزه ئەمنییەکانەوه له […]
شادمان محەمەدی، هاووڵاتییەکی جەوانی خەڵکی سەلاس باوەجانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، شادمان محەمەدی، هاووڵاتییەکی جەوانی خەڵکی سەلاس باوەجانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. شادمان محەممەدی بەبێ فەرمانی دادگا لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە […]
محەممەد کەدخودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی، تا ئێستا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبارنیوز، محەممەد کەدخودا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵەی خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی، تا ئێستا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته محەمەد کەدخودا دوای دەستگیرکردنی لەلایەن […]
ئومێد کەریمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ئومێد کەریمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی کاتی لە […]
تاریق ڕەحیمپوور، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، دوای ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن تا کۆتایی دانیشتنەکان بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، تاریق ڕەحیمپوور، هاووڵاتی گوندی “ئەوێهەنگ” سەر بە شاری سنە، پاش ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی […]
مادح خۆشنەواز، چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی چیای مەریوان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دانیشتنەکان بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، مادح خوشنەواز، چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی کۆمەڵەی چیای سەوزی مەریوان، پاش ٤٣ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە تا کۆتایی […]
ماهان بەرزگەر، لاوێکی کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسود ئەژنۆی بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ماهان بەرزگەر، لاوێکی کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی گوندی نیرژ سەر بە سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی […]
“موحسین عەبدوڵڵاهی”، کۆلبەرێکی خەڵکی بانە لە ناوچەی سنووری “کیلە”، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی گیانی لەدەست دا. بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆلبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆلبەرێک بە ناوی “موحسین عەبدوڵڵاهی” ناسراو “موحسین کانی بەرد”، کوڕی ناسر مەلا محەمەد کانی بەرد، نزیکەی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی چوار […]