دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی لەیلا پاشایی و باران ساعدی، چالاکانیی مافی ژنانی شاری سنە لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی لەیلا پاشایی و باران ساعدی، لە چالاکانیی مافی ژنان، لە لقی دووی دادگای شۆڕشی شاری سنە […]
کوردستان
ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە پێدانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە سێی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادیی ئەمجەد ساڵحزادە بە پێدانی بارمتەی […]
جەلال وەفایی و فەردین وەفایی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی لە شاری بۆکان دەستبەسەرکران. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییانە، جەلال وەفایی و فەردین وەفایی بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ […]
سمکۆ یوسفی، مامۆستای زمانی کوردی و لە چالاکانیی فەرهەنگی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، سمکۆ یوسفی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “سەلامەت” لە شاری بۆکان و مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. […]
قانع خاتری، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە هەشت مانگ زیندانییکردن سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، قانع خاتری، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم” بە هەشت مانگ زیندانییکردن سزادرا. ئەم سزایە لەلایەن دادوەر مستەفا عەزیزی، سەرۆکی […]
کرێکارێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە نهۆمی دووەمی بینایەک بە سەختی برینداربووە و بۆ نەخۆشخانەی کرماشان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە چواری جۆزەردانی ١٤٠٤، «کەریم مورادپوور»، کرێکاریی خەڵکی گوندی «بازان» و دانیشتووی گوندی «چەشمە گوزار» لە شاری جوانڕۆ، لە کاتی کارکردن لە نهۆمی دووەمی بینایەک لە […]
مەهسا زارەعی، لە چالاکانی فەرهەنگی و مافی ژنان لە شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواری جۆزەردانی ١٤٠٤، مەهسا زارەعی، تەمەن ٣٣ ساڵ و لە چالاکانی فەرهەنگی و مافی ژنان لە شاری کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا و […]
بەفرین مەعروفی، خەڵکی شاری بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی سزای چوار مانگ و شەش ڕۆژ زیندانیی، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ناوەندی ژنان لە شاری ورمێ گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواری جۆزەردانی ١٤٠٤، «بەفرین مەعروفی» هاووڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی سزای چوار مانگ و شەش زیندانیی، دەستبەسەرکرا […]
محەمەد ڕەحیمی، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە چواری جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی گەنج لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە سنووری نەوسوود کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “محەمەد ڕەحیمی” خەڵکی “بانەوڕێ” لە شاری پاوە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. محەمەد ڕەحیمی، […]
محەمەد ڕەسوڵ پوور، زیندانیی سیاسی خەڵکی شاری شنۆ، لەکاتێکدا خەریکی بەسەربردنی سزای پێشووی خۆیەتی، بە سزایەکی نوێی دادگا بۆ ساڵێک زیندانیی تەعزیری دیکە سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، محەمەد ڕەسوڵ پوور، زیندانیی سیاسی تەمەن ٥٣ ساڵ خەڵکی شاری شنۆ، بە سزایەکی نوێ لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ساڵێک زیندانی […]