ئەمڕۆ هەینی ١٩ی مانگی گوڵان، هاوکاتە لەگەڵ پازدەیەمین ساڵیادی ئێعدامی جەنایەتکارانەی “فەرزاد کەمانگەر” و هاوبەندیەکانی: “شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مێهدی ئیسلامیان.” ڕۆژی بیست و سێهەمی مانگی گوڵانیش ساڵیادی مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستانە لە وڵامدانەوە بەم جەنایەتە. ئێعدامی دژی ئینسانی پێنج لاوی تێکۆشەر کە تا ئاخرین ساتەکانی […]
کوردستان
ئەمجەد گەریاخیز، چالاکوانی کرێکاری بەناوبانگ و لە دژبەرانی لەسێدارەدان، جارێکی دیکە بۆ دادگای شۆڕشی شاری سنە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بە دەستی ئەم چالاکە کرێکارییە گەیشتووە، ناوبراو دەبێت لە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، بۆ وەڵامدانەوە بە تۆمەتەکانی دژی لەم دادگایە بانگهێشت کراوە. ئەم بانگهێشتکردنە لەکاتێکدا ئەنجامدراوە کە […]
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە هەژدەی گوڵانی ١٤٠٤ (هەشتی مەی ٢٠٢٥)، هێزە سنوورییەکانی عێراق لە سنووری شاری شارباژێڕ لە شاری سلێمانی، لەلایەن دوو کاسبکاری هەرێمی کوردستان تەقەیان لێکراوە و لە ئەنجامدا، لاوێکی تەمەن حەڤدە ساڵ گیانی لەدەستدا و باوکی بریندار بووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕووداوەکە لە کاتژمێر ٣٠؛٥ سەرلەبەیانی لە گوندی سنووری […]
غوڵامڕەزا گودەرزی، سەرۆکی ناوەندی ئاماری ئێران لە یەکەم دانیشتنی شۆڕای باڵای کاری حکوومەتی پزیشکیان لە ساڵی نوێدا، سەبارەت بەبێکاری گەنجان ڕێژەی بێکاری بۆ تەمەنەکانی نێوان ١٥ بۆ ٢٤ ساڵی، ٢٠.١ لەسەد ڕاگەیاندووە. زۆربەی گەنجانی بێکار لە خوێندەوارانی دیپلۆم و بەرەوژوور پێکدێن. ئەگەرچی ئامارەکان لە ئێران بەپێی بەرژەوەندی ڕۆژ دەستکاری دەکرێن […]
ڕەشید فەقی زادە، یاسر شەریفیان و ئومید ئیبراهیمی، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی حەڤدەی گوڵانی ١٤٠٤، ڕەشید فەقی زادە، یاسر شەریفیان و ئومید ئیبراهیمی، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]
میلاد ناسری، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان پاش بانگهێشت و ڕۆیشتن بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم شارە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ١٨ مانگەی خۆی، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە شازدەی گوڵانی ١٤٠٤، میلاد ناسری، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی گوندی “کانی […]
هاوینی ڕابردوو، دوای شەپۆلێکی بەرفراوانی بڕانی کارەبا کە ناڕەزایەتی گشتی زۆری لێکەوتەوە، بەرپرسانی وەزارەتی وزە بە جەختکردنەوە لەسەر “پلاندانانی ورد بۆ هاوینی داهاتوو” ڕایانگەیاند کە بڕانی ئاو و کارەبا چیتر دووبارە نابنەوە. هەندێک تەنانەت لەوەش بەولاترەوە چوون و بەڵێنیان دا کە بە هاتنی وێستگەی کارەبای نوێ و بەکارهێنانی وزەی جێگرەوە، […]
محەمەد محەمەدی (شێخالی)، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “شین ئاوا” لە شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواردەی گوڵانی ١٤٠٤، محەمەد محەمەدی (شێخالی)، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “شین ئاوا” و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی دوو ساڵ زیندانییەکەی […]
مووسا یادیار و حەمزە یادیار، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە شازدەی گوڵانی ١٤٠٤، مووسا یادیار و حەمزە یادیار، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی «گۆگ تەپە» لە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی لێپرسینەوەیان لە زیندان ئازادکران. بەپێی ئەم […]
ڕەوتی لایەنگری سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ بەسەر ژنان و بێگومان کۆمەڵگادا، لە سەرەتای خاکەلێوەوە دەستی بە هەندێک هەنگاوی سەرکوتکارانەی زیاتر کردووە. ئەم کۆنەپەرستە شکستخواردووانە بە ناردنی کورتەنامەی حیجاب، دانانی کامێرای چاودێری و بەکارهێنانی هێلیشات بۆ وێنەگرتن، هەوڵ دەدەن ورەی پاشماوەی هێزەکانیان بەرز بکەنەوە. بەگوێرەی هەندێک لە ڕۆژنامەکان ستادی ئەمر بە مەعرووف […]