ئەمیر فەقێ و سەلاح سوڵتانی ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، سەلاح سوڵتانی خەڵکی گوندی «سەرۆکانی» و ئەمیر فەقێ خەڵکی گوندی «خورەنج» سەربە شاری پیرانشار ، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارەوە دەستبەسەر […]

مەرگی ڕەئیسی جەلاد، لە نێو زۆربەی هاووڵاتییانی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بووە هۆی دەربڕینی خۆشی لە ڕێگەی نووسراوە یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یاریی ئاگرین، شادی و هەڵپەڕکێ، بەخشینەوەی شیرینی و سیگناڵ لێدانی بەردەوام، سەرەڕای بوونی بەربڵاوی بەکرێگیراوان لە شەقامەکاندا. کاردانەوەی لەمجۆرە لە نێو بنەماڵەی دادخوازان، وەرزشوانان و هونەرمەندانی […]

بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنوری کێلەشینی شنۆ، هاوڵاتیەک کوژرا و ٢ هاوڵاتی دیکە برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە بەرزاییەکانی شاخی کێلەشینی شنۆ، هاوڵاتیەک کوژرا و ٢ هاوڵاتی دیکە برینداربوون. ناسنامەی هاوڵاتی کوژراو «ئیسماعیل عەزوزمە» ٣٦ ساڵە، خێزاندار و خەڵکی گوندی «میراوا» […]

ئارمان مورادی هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە پاش بانگهێشتکران و ڕۆشتنیی بۆ دادگا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی دەستبەسەربوونی بۆ زیندانی ناوەندی سنە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٣، ئارمان مورادی هاوڵاتی ٣١ ساڵەی خەڵکی گوندی «دەرەگاوان»ی سەر بە دیواندەرە و خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان، پاش ڕۆشتنی بۆ دادگای […]

پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لە پێوەند بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٣، هەژار مەحمودی ٣٠ ساڵە، باست قادرزادە ٢٨ ساڵە، سەمیع مەحموودی ئەقدەم، دڵشاد شاداب ٣٢ ساڵە و تاهیر حاجیپوور ٣٨ ساڵە، پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ […]

لە ماوەی سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە ١٢ گەلاوێژی ١٤٠٠ تا ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، کۆی گشتی ٩٠٤ کۆڵبەر کوژران و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژی دەستپێکی سەرۆک کۆماری، ئیبراهیم ڕەیسی لە ١٢ گەلاوێژی ١٤٠٠ تا کاتی مردنی ناوبراو لە ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، بە […]

موحسین ئەحمەدزادە بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری مهاباد پاش تێپەڕینی نزیکەی ٣ ساڵ بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، موحسین ئەحمەدزادە هاوڵاتی ٣٨ ساڵە خەڵکی گوندی «کۆسە کرێز» سەربە شاری مهاباد، پاش ٢ ساڵ […]

نووسەر؛ شۆڕش کەریمی وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە هەواڵی “دیارنەمان”ی سەرۆک کۆماری تاوانکاری ئیسلامی ئێران ڕاگەیەندرا. بەرپرسان و دەزگاکانی درۆزنی حکومەتی ئیسلامی وەک هەمیشە لێدوانی دژ بەیەکیاندا. سەرەتا دەیانگوت ڕاستییەکان نازانین. دواتر ڕایانگەیاند کۆپتەرەکە سەرۆکی تێدا نەبووە. پاشان گوتیان نیشتنەوەی فریاگوزاری هەبووە و هەموو شتێک باشە. دواتر […]

کوژرانی ئیبراهیم ڕەیسی بکوژی هاوینی ٦٧، لە ئەندامانی شاندی کوشتن و سەرۆک کۆماری ئێستای ڕژیم و شاندی یاوەری بە فەرمی ڕاگەیەندرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فڕۆکەی ئیبراهیم ڕەیسی ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، لە کاتێکدا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی سنوری «قیز قەڵاسی» بە مەبەستی کردنەوەی «بەرزکردنەوەی ئاستی پاڵاوگەی تەورێز» بە ئاڕاستەی […]

ئیبراهیم ناسری، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتیە ئیبراهیم ناسری ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیبراهیم ناسری پێشتر بە تەلەفۆن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بانگهێشتکرا و ناوبراو پاش ڕۆشتنی […]