پیرانشار؛ لەژێر چاودێری ئەلیکترۆنیدا سزای زیندانیکردن و سنووردارکردنی هاتووچۆ بەسەر دوو هاوڵاتیدا سەپێندرا

جوتیار ئەشرەف زادە و مەهوەش تەوەسولی هاووڵاتیانی شاری پیرانشار لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سێ ساڵ زیندانی تعزیری و دوو ساڵ سنووردارکردنی هاتووچۆ بە سەرپەرشتیی دەستەبەندی ئەلیکترۆنی مەحکووم کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، جوتیار ئەشرەف زادە و مەهوەش تەوەسولی، ژن و مێردێکی خەڵکی پیرانشار، حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دادگای ئینقلابی شاری پیرانشار بە سەرپەرشتیی دەستبەندی ئەلیکترۆنی، حوکمی سێ ساڵ زیندانی تعزیری بۆ جوتیار ئەشرەف زادە، وە مەهوەش تەوەسولی بە دوو ساڵ سنووردارکردنی هاتووچۆی سزا دراونن.
لەم ڕاپۆرتەدا، تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتیانە بە “کۆ بوونەوە و هاوکاری لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات و پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” هاتووە.
جوتیار ئەشرەف زادە و مەهوەش تەوەسولی، ژن و مێردێکی خەڵکی پیرانشار، پێشتریش لە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگا ئازاد کرابوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی ئازاد حوسێن پووری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١

د آگوست 28 , 2023
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، شەهروز حوسێن پووری، برای ئازاد حوسێن پووری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کرا و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، شەهروز حوسێن پووری، برای ئازاد حوسێن پووری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە […]

You May Like