«ئارەزو جەلیلزادە»، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ گواسترایەوە. بەپێی راپۆرتی کولبەرنیوز، رۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «ئارەزو جەلیلزادە»، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەتییەکانی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.بەپێی ئەم راپۆرتە، […]
سەقز
ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی حەوت تاش لە شاری بانە بووە هۆی گیرخواردنی شەش شاخەوان لە ژێر بەفردا و بەهۆیەوە سێ شاخەوان گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی شاخی هەفت تاش، سەربە میحوەری بانە بۆ گوندی بیاندەرە، بووە هۆی ونبوونی شەش شاخەوان. لە ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و […]
«ئەستی چوغر» و «سەعادەت بایەزیدی»، دایەگەورە و دایکی چالاکی کرێکاری «فەرزین توت» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێدان و ئەشکەنجە کران. ٦ ددانی «سەعادەت بایەزیدی» بەهۆی لێدانەوە شکاوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ئەستی چوغر» تەمەن ٨٠ ساڵ و «سەعادەت بایەزیدی» تەمەن ٤٥ ساڵ، داپیرە و دایکی چالاکی سیاسی […]
«ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، لە زیندان ئازادکران.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «هێدی شادیخا» بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن […]
«شێرزاد نامداری»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «شێرزاد نامداری» لە شاری سنە دەستبەسەرکرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا لە ناوچەی «بەعسەت» لە شاری سنە […]
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵەیە. کۆمەڵە کە لە ئێستادا ٤٦مین ساڵی دەستپێکی چالاکیی ئاشکرای جێژن دەگرێت، ٥٥ ساڵ لەمەوبەر لە پاییزی ساڵی ١٣٤٨دا و لە جەرگەی بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی ڕوو لە ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگای ئێراندا، لەلایەن ژمارەیەک خەباتکاری شۆڕشگێڕەوە کە زۆربەیان لە زانکۆکانی ئێران دەیانخوێند دامەزرا. کۆمەڵە لە باروودۆخێکدا پێکهات کە […]
ژمارەیەکی زۆر لە ماڵاتی کۆڵبەران لە سنووری هەنجیرانی مەریوان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە کوژران و ئاگریان تێبەردرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «هەنجیران»ی سەربە شاری مەریوان، تەقەی ڕاستەوخۆیان بەرەو ژمارەیەکی زۆر لە ماڵاتی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کوژران و پاشان ئاگریان تێبەردراون. […]
خالید محەممەدیان، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، خالید محەممەدیان، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی “نستان”ی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری ڕەبەتی سەر بە سەردەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و […]
کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری بەستامی سەقز بەهۆی بەفر و زریانی سەختەوە گرفتار و بێسەروشوێن بوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی ٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، بە هۆی بەفر و بۆرانی سەختەوە، لە بەرزاییە سنوورییەکانی بەستام لە ناوچەی سەرشیوی سەقز گرفتار ماون و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەست […]
میلاد ڕەشیدی، هاوڵاتی شاری سەقز نزیکەی ٢ مانگە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستگیر کراوە و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، میلاد ڕەشیدی، هاوڵاتی شاری سەقز کە نزیکەی ٢ مانگ پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستگیر کرابوو، هێشتا لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. هەروەها تا […]