بە هۆی نەبوونی سەلامەت و هەلومەرجی گونجاوی شوێنی کار، ئیسماعیل ئەمینزادە کرێکاری بیناسازی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، کرێکارێکی بیناسازی لە کاتی کارکردن لە کەمپی زانکۆی سەقز لە بینایەک کەوتە خوارەوە و بە هۆی […]
سەقز
هەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکرانی هیوا فەیزی و حسێن فیروزی دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز تێدەپەڕێت و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لەسەر بارودۆخی ئەو دوو هاوڵاتییە نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکارەکانیانی زیاتر کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی سەقز هێرشیان […]
بە تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەستگیری بێهزاد دادخواه، هاوڵاتی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری بێهزاد دادخواه و دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم […]
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندی سەقز بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری شاری سەقز کە لە گرتووخانەی ناوەندی سەقز ماوەی سزاکەی بەسەر دەبات بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ […]
سیاوەش سوڵتانی، کوڕی کوبرا شێخە لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێشبەیانی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، سیاوەش سوڵتانی هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد و کوڕی کوبرا شێخە لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی […]
ڕامیار ئەبوبەکری، لاوی ١٦ ساڵ تەمەنی خەڵکی مهاباد و برای زانیار ئەبوبەکری لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێشبەیانی سێشەمە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، ڕامیار ئەبوبەکری، لاوی ١٦ ساڵ تەمەنی خەڵکی مهاباد و برای زانیار ئەبوبەکری لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە […]
بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری بانە، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری “سەرتەزێن”ی بانە، لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد کە بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “مەحمود” تەمەن ٥٠ ساڵ، بە […]
پاش ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کامێرانەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری کامێران، پاش ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی چالاکی ژینگەیی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگەییان دەستبەسەرکرد کە ناسنامەی شەش کەس لەوانە […]
هێزەکانی هەنگی مەرزی جێگیر لە “قەڵای نەودشە” ئۆتۆمبێلی کۆڵبەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و کۆڵبەرێکیان بریندار کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی جێگیر لە “قەڵای نەودشە” ئۆتۆمبێلی کۆڵبەرانیان بە تەقە کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “محەمەد دەری” […]
“ئومید ئەحمەدی” هاووڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “ئومید ئەحمەدی” هاووڵاتی شاری پیرانشار پاش بانگهێشتکرانی بۆ دادگای پیرانشار دەستبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ گواسترایەوە. […]