«ئەفشین حسێن پەنایی»، برای «ڕامین حسێن پەنایی»، زیندانی سیاسی لەسێدارەدراو، لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ئەفشین حسێن پەنایی» بە کۆتاییهاتنی پرۆسەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە. هەروەها، […]

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵی فەرمی ئیلنا، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان کۆبوونەوەی شۆڕای باڵای کار بەمەبەستی دیاریکردنی حەقدەستی ساڵی ١٤٠٤ی کرێکاران بەڕێوە بچێت. ئەمە دووەم دانیشتنی ئەم شۆڕایەیە و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کۆبوونەوەی یەکەم بڵاو نەکراوەتەوە. وادیارە ئەم شۆڕا حکومییە نایەوێت تا کۆتایی ئەمساڵ بڕیاری خۆی لەم بارەیەوە […]

لە چارەنووسی «ئەحمەد مەحموودی، ئەرسەلان ئومیدی و محەممەد حەسەنی»، سێ کۆڵبەری دەستبەسەرکراو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. یەکێک لەم کۆڵبەرانە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بریندار کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە سنووری مروێ بە ئاڕاستەی سێ لە کۆڵبەران تەقەیان کردووە […]

«ئەستی چوغر» و «سەعادەت بایەزیدی»، دایەگەورە و دایکی چالاکی کرێکاری «فەرزین توت» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێدان و ئەشکەنجە کران. ٦ ددانی «سەعادەت بایەزیدی» بەهۆی لێدانەوە شکاوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ئەستی چوغر» تەمەن ٨٠ ساڵ و «سەعادەت بایەزیدی» تەمەن ٤٥ ساڵ، داپیرە و دایکی چالاکی سیاسی […]

«ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، لە زیندان ئازادکران.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «هێدی شادیخا» بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن […]

«شێرزاد نامداری»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «شێرزاد نامداری» لە شاری سنە دەستبەسەرکرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا لە ناوچەی «بەعسەت» لە شاری سنە […]

میر محەممەد خالقی، خوێندکارێکی تەمەن ١٩ ساڵەی بەشی بەڕێوەبردنی كار و کاسبی زانكۆی تاران، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان لە كاتی چوونە دەرەوە لەو زانكۆیە، لە هێرشێكی تەمومژاویدا بە چەقۆ گیانی لەدەستدا. مەرگی ئەو خوێندکارە بێتاوانە، كە خرایە پاڵ دز و ڕێگەکان، بووە هۆی تەقینەوەی ڕق و تووڕەیی پەنگخواردووی خوێندكارانی […]

جەواد سواری، برای فواد سواری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، پاش بانگهێشتکران و ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، جەواد سواری، برای فواد سواری گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، پاش بانگهێشتکران و ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە، دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

لە کاتێکدا کە تەنها مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکی ساڵی ١٤٠٤، هێشتا ڕێژەی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی داهاتوو ڕانەگەیەنراوە. وەک هەموو ساڵێک، لە چەند مانگ و هەفتەی ڕابردووەوە، گومان و مشتومڕ لە نێوان ئەندامانی بەناو شۆڕای باڵای کار، دەستی پێکردووە. بە ڕواڵەت لەم شۆڕایەدا لایەنە چاوچنۆکەکانی دەوڵەت و خاوەنکارە تایبەتەکان کە ناوی […]

«شێرکۆ تابناک»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «شێرکۆ تابناک» زیندانی سیاسی پێشوو و هاوڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، پاش بانگهێشتکرانی بۆ جێبەجێکردن و تێپەراندنی سزای ٤ مانگ زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ […]