«مینا سوڵتانی زارع» ناسراو بە «دایە مینا» دایکی دادخوازی و “شەهریار محەممەدی” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری بۆکان، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژیم» و «هاندانی ژنان بۆ ئامادەبوون بەبێ حیجاب لە شوێنە گشتییەکان» بۆ لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بانگهێشت کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مینا سوڵتانی زارع […]
کوردستان
دیاکۆ خزری، مامی شاهۆ خزری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دیاکۆ خزری، لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە، مامی شاهۆ خزری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، […]
ژمارەیەکی زۆر لە ماڵاتی کۆڵبەران لە سنووری هەنجیرانی مەریوان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە کوژران و ئاگریان تێبەردرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «هەنجیران»ی سەربە شاری مەریوان، تەقەی ڕاستەوخۆیان بەرەو ژمارەیەکی زۆر لە ماڵاتی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کوژران و پاشان ئاگریان تێبەردراون. […]
«سۆعدا خەدیرزادە»، زیندانی سیاسی لە زیندانی شاری ورمێ، کە منداڵەکەی لە کاتی تێپەڕاندنی زیندانییەکەیدا لەدایکببوو، بە دانانی بارمتە مەرەخەسی پێدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سۆعدا خەدیرزادە، لە زیندانی شاری ورمێ مەرەخەسی پێدرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پێدانی مەرەخەسی بەم زیندانییە بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد و پێنج […]
سەروەت سوهرابی، چالاکی فەرهەنگی لە هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کرماشان دەستبەسەر کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سەروەت سوهرابی، چالاکی فەرهەنگی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ و دانیشتووی شاری کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە لە بەرامبەر دووکانی هاوسەرەکەی دەستبەسەرکراوە و […]
پژمان سوڵتانی، ڕزگار بەگزادە بابامیری و عەلی قاسمی، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری بۆکان بە لە سێدارەدان و زیندانی درێژماوە سزایان بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پژمان سوڵتانی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» لەلایەن لقی یەکی دادگای تایبەتی لاوانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سزای […]
ئیبراهیم محەممەدی، زیندانی سیاسی لە زیندانی شاری سنە کە مانیگرتبوو، ڕۆژی شەممە بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئیبراهیم محەممەدی، بۆ زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی شاری سنە گواستراوەتەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، گواستنەوەی ئەم هاوڵاتییە بۆ زیندانی تاکەکەسی، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەنجامدراوە. ناوبراو لە دوازدەی ڕێبەندان لە ناڕەزایەتی دژی […]
بەهۆی ڕنووی بەفرەوە لە دەوروبەری بەرزایی ژاڵانە، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەهۆی ڕنووی بەفرەوە لە دەوروبەری بازگەی ژاڵانە، لە ڕێگای کۆتایی بۆ ناوچەی تەتەی هەورامان، کۆڵبەرێک لە ژێر بەفرێکی زۆردا گیری خواردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە فریاگوزارییەکان و کۆمەڵێک لە خەڵکی گوند […]
سەرەڕای تێپەڕینی بیست ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەمجەد گەریاخیز، چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی کەمپینی دژی سێدارەدان، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە؛ ئەمجەد گەریاخیز، لە بڕبڕەی پشتیدا ئازارێکی زۆری هەیە و پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕینی بیست ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەمجەد گەریاخیز، لە […]
بینیامین ڕەحیم پوور، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە بیستی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بینیامین ڕەحیم پوور، هاوڵاتی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ سەربە شاری سنە، پاش ١٩ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن و بەڵگەنامەی […]