موجتەبا وەیسی، هاوڵاتی پەیڕەوی ئاینی یارسان بە دانانی بارمتە لە زیندانی دیزڵئاوای شاری کرماشان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، موجتەبا وەیسی ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی ئەم هاوڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانی دیزڵئاوای شاری کرماشان ئەنجامدراوە. شایانی باسە کە ئەم هاوڵاتییە، لە […]
کوردستان
کابینەکانی ترامپ و نەتانیاهۆ بە بیانووی پووچ و بێ بنەما، ڕۆژی ١٨ی مارس کۆتاییان بە ئاگربەست هێنا و کوشتاری بەکۆمەڵی دانیشتوانی غەززە بەتایبەت ژنان ومنداڵانیان دەستپێکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە فەلەستینییەکان، فەرماندەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل هەتا ڕۆژی ٢٩ی مارس بەرامبەر بە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٩٢٠ فەلەستینی […]
٣ هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی شاری مەریوان لە نەورۆزی ١٤٠٤، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندانی شاری مەریوان ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، «تەحسین دادڕەس»، «کاوە دەستان» و «چالاک پیرۆزی»، ٣ هاوڵاتی کە لە نەورۆزی ئەمساڵدا دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە بە شێوەی […]
سەیفوڵڵا خان غەفاری، هاوڵاتی تەمەن ٧٦ ساڵ خەڵکی شاری سەقز پاش هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، «سەیفوڵڵا خان غەفاری» هاوڵاتی تەمەن ٧٦ ساڵ و زیندانی سیاسی پێشووی شاری سەقز، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی […]
بینیامین ڕەحیم پوور، هاوڵاتی شاری سنە، لەلایەن دادگای ئەم شارەوە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری سزای بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بینیامین ڕەحیم پوور، زیندانی سیاسی پێشوو و هاوڵاتی شاری سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری سزای بەسەردا سەپێندرا. ئەم سزایە دژی بینیامین ڕەحیم پوور، تەمەن ٣٥ […]
چیاکۆ قوروەیی، چالاکوانێکی مەدەنی شاری سنە، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە، بۆ دادگای سنە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم ڕاگەیەندراوە ئەمڕۆ شەمە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دەرچووە و بەپێی ئەمە، ناوبراو دەبێت لە ٢٠ی خاکەلێوەدا لەم ناوەندە یاساییە ئامادەبێت. شایانی باسە، ئەم چالاکوانە مەدەنییە پێشتر لە […]
شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینکراوی قوماشی کوردستان و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سنە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینکراوی قوماشی کوردستان و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران بۆ دادگا بانگهێشتکرا. بەپێی ئەم […]
سلێمان قادرگڵوان، لە ئەندامانی بنەماڵەکانی شۆڕش و برای یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سلێمان قادرگڵوان، لە ئەندامانی بنەماڵەکانی شۆڕش و برای عەبدولسەلام قادرگڵوان، لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە […]
ڕۆژی ٩ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، ٩ کەس لە کەسایەتییە خۆشەویست و ناسراوەکانی شاری سنە، ٩ چالاک و تێکۆشەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان، ٩ خەباتکاری کۆمۆنیست و ئینساندۆست هاوڕێیان: فایزە قۆتبی، گوڵڕیز قۆبادی، فەریدە زەکەریایی، جەمیل زەکەریایی، جەمیل سەجادی، ئیسماعیل عەلی پەنا، ڕەئوف کەمانگەر، ئەسعەد وەزیری و فەتحوڵڵا لوتفوڵڵا نەژادیان […]
فەرشید عەبدوڵڵایی، ئیقبال شەعبانی، جەمال ئەسەدی و ئارمان سەلیمی، چوار کەس لە چالاکوانانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی شاری سنە بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سنە بانگهێشت کراون. بە پێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا فەرشید عەبدوڵڵایی، ئیقبال شەعبانی، جەمال ئەسەدی و ئارمان سەلیمی، چوار کەس لە چالاکوانانی […]