کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! ڕۆژی پێنجشەم ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هەواڵێک لەبارەی دەرکردنی سزای سێدارەدانی شەریفە محەمەدی لە لقی ١ی دادگەی شۆڕشی ڕەشت، بە تۆمەتی “دژێتی” لە ڕێگەی ئەندامێتی لە کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ هاوکاری لە سازکردنی ڕێکخراوانی کرێکاری کە دادگە ئەم ڕێکخراوەی پێوەند بە کۆمەڵە کردووە؛ ڕاگەیەندراوە. بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە تەوژمی لە […]
کوردستان
“ئەسعەد کاکە” لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری تیکاب، پاش دەستبەسەری دووبارەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “ئەسعەد کاکە” هاووڵاتی دانیشتووی تیکاب لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری ناوبراو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تیکاب […]
ڕۆژنامەی ئیعتماد لە ژمارەی ٢٤ی پووشپەڕی خۆیدا ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی: “دەرکردن و سزادانی ٢٠ هەزار بەڕێوەبەری قوتابخانە لە دەوڵەتی سێزدەهەمدا، کە لەلایەن بەنەفشە سامگیس، پەیامنێری ئەم ڕۆژنامەیەوە نووسراوە، بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی گشتی چاوخشاندنێکە بەسەر کارنامەی دەوڵەتی سێزدەهەمدا و تیایدا چەند گۆشەیەک لەو ڕەنج و ئازارانەی کە ژیانی لە مامۆستایانی زەحمەتکێش تاڵ […]
هاتنی ڕۆژانی ماتەمینی شیعەکان لە مانگی موحەڕەمدا، باس لە ئایینداری یان دوورکەوتنەوە لە ئایینی لە کۆمەڵگای ئێراندا گەیاندۆتە لاپەڕەی ڕۆژنامەکان و تەنانەت بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەویزیۆنی کۆماری ئیسلامیش. هەموو ئەو باسانەی کە لەم بوارەدا هاتوونە ئاراوە، لەلایەن ئەو کەسانەوەیە کە خۆیان باوەڕی ئایینییان هەیە و زۆر بە بەداخەوە باسی ئەم […]
لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی کار و چالاکیەکانی کۆڵبەرنیوز تا ئێستا و لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا، ١۸۳۴ کۆڵبەر لە هێڵی سنووری کوردستان کوژراو و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو و لە سەرەتای دەستپێکی کاری کۆڵبەرنیوزەوە واتە لە ماوەی (١٧/٠٧/٢٠١٧) تا (١٧/٠٧/٢٠٢۴)، بەگشتی ۱۸۳۴ کۆڵبەر […]
“فەیزوڵڵا شادی” هاووڵاتی دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “فەیزوڵڵا شادی” تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “کاوانە” و دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە گوتەی سەرچاوەی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری […]
ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە سەربازیەکانی ڕژیم لە سنووری بانە، کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندارکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری بانە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “سیروان ڕەسوڵی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری بانە بە چەکی ساچمەیی کردە ئامانج و ناوبراویان بریندارکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]
“سەردار شامورادیان” خوێندکاری بەشی کەرەستەی پزیشکی خەڵکی سنە ماوەی ٥٦٨ ڕۆژە لە بێ ئاگایی و دەستبەسەری کاتی بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “سەردار شامورادیان” تەمەن ٢٨ ساڵ و خوێندکاری بەشی کەرەستەی پزیشکی زانکۆی زانستی کرداری سنە، لە ڕۆژی ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ لە ماوەی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژینا و لە ڕۆژی ٤٠ی […]
لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، لانیکەم ٢ کۆلبەر کوژراو و ١٣ کۆڵبەری دیکەش لەناویاندا منداڵێکی کۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە نێوان ڕۆژانی ١٦ بۆ ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بە درێژایی سنووری پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆ […]
هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا ٣ کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە بەرزاییە سنوورییەکانی “قەندیل”ی شاری سەردەشت دەستیان بە دانانی بۆسە و تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران […]