“قاسم چوملانی”و “عەلی دانش” ٢ هاووڵاتی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “عەلی دانش” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری مهاباد دەستبەسەرکراوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە لە دوانیوەڕۆی چوارشەمە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “قاسم چوملانی” هاووڵاتی شاری […]

“تاهیر زێوە” هاووڵاتی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی نەغەدە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ناوبراو، هاووڵاتی شاری پیرانشار لە گرتوخانەی شاری نەغەدە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی ئەم هاووڵاتیە بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی نەغەدە ئەنجامدراوە.تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی […]

“ئیسماعیل مەعروفی” هاووڵاتی دانیشتووی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەمە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “ئیسماعیل مەعروفی” مامۆستای خانەنشینکراو و دانیشتووی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار پاش چوونە ژوورەوە بۆ ماڵی […]

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ، ١٦ زیندانیی سیاسی ژن، لە نامەیەکی کراوەدا، حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاریی خۆشناو و ئازادیخوازیان مەحکووم کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە لە پەنای سەرجەم ئەو کەسانەدا ڕاوەستاون کە مەترسی حوکمی لەسێدارەدانیان لەسەرە و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانن و نووسییان: ئەمە نە تەنیا حوکمی لەسێدارەدانی […]

هێشتا سێ ڕۆژ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و هێنانەدەرەوەی مەسعوود پزیشکیان لە سندووقەکانی دەنگدان تێپەڕ نەبووە کە کۆبوونەوەی کرێکارانی ناڕازی، لە شارە جۆراوجۆرەکان هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو، هەروا بەردەوامە. بۆ نموونە: کرێکارانی پەیمانکاری ئابفای ڕوودبار، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە وەدواکەوتنی حەقدەستەکانیان بۆ ماوەی ٨ مانگ و نەبوونی ئەمنییەتی پیشەیی، ماوەی ١٣ ڕۆژی […]

“ئارام موحەممەدی، تەحسین موستەفا، سەیوان سلێمانی و ئارام قادری”، لە چالاکانی سنفی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان هەر یەکێکیان بە ٤ مانگ زیندان مەحکووم کران. حوکمی ڕاگەیەندراو بۆ ئەم چالاکانە بۆ ماوەی ٢ ساڵ دواخراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوار چالاکی سنفی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان بە زیندان مەحکووم کران. بەپێی ئەم […]

ڕۆژی ١٨ی پووشپەڕ، وتووێژێکی حسێن حەبیبی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کانوونی باڵای شۆڕا ئیسلامییەکانی کاری وڵات، لەگەڵ پەیامنێری ئیلنا لە ژێر ناوی “کرێکاران چییان لە پزیشکیان دەوێت؟” بڵاو کرایەوە. ئەم بەناو نوێنەرەی کرێکاران لەم وتووێژەدا هەوڵ دەدات بە هەندێک گشتاندن و دانی وادەی سەر خەرمان، گوشارەکانی خەباتی کرێکاران لەسەر سەرۆک کۆمارە […]

کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “برۆیشکانی”ی بانە، بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەمە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “برۆیشکانی”ی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقە کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە کاسبکارێک بە ناسنامەی “نەوید حەسەنی” تەمەن ٢٢ ساڵ بە […]

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێک کوژرا و شەش کۆڵبەری دیکەش برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەمە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس باوەجانی بە ناسنامەی “ئەیوب محەمەدی” گیانی لەدەستدا و لانیکەم شەش کۆڵبەری […]

ژنێکی کرێکاری کشتوکاڵی خەڵکی گوندی “تین” لە کاتی کارکردندا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “خاوەر سادقی” ژنێکی کرێکاری بەشی کشتوکاڵی، خەڵکی گوندی “تین” و دانیشتووی شاری شاهۆ، لە کاتی “تووشیرین چنین” دا لەسەر درەختەکە کەوتە خوارەوە. “خاوەر سادقی” پاش کەوتنە خوارەوە بۆ […]