«ڕەسوڵ بوداغی»، چالاکی سەندیکای فەرهەنگیان بە مەرج لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتن لە شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سەندیکای فەرهەنگیانی ئێران، ڕەسوڵ بوداغی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی ئەم چالاکە سەندیکایە ڕۆژی یەکشەممە چواردەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بە مەرج لە زیندانی ئێڤین ئەنجامدراوە. ڕەسوڵ بوداغی، […]
کۆڵبەر نیوز
«ئارمان شادیوەند» چالاکوانێکی ژینگەپارێزی خەڵکی (دەرەشار)ی سەربە شاری ئیلام بە ٢٤ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەمدواییەدا «ئارمان شادیوەند» چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی (دەرەشار)ی سەربە شاری ئیلام لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە بە ٢٤ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا. بەپێی ئەم حوکمی دەرکراو ئەم چالاکوانە لەلایەن لقی دووی […]
بە تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانی «مێهدی جەوانمەردی» چالاکوانی مەدەنی شاری دێولان، هێشتا لە گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری سنە دەستبەسەرە و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە هەشتی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «مێهدی جەوانمەردی» چالاکوانی مەدەنی شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری سنە گواستراوەتەوە. […]
«گۆران خودامورادی» هاوڵاتی شاری سنە پاش بانگهێشتی بۆ لقی چواری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سنە، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی سزای بەندکردنەکەی بۆ زیندان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە چواردەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «گۆران خودامورادی» هاوڵاتی گوندی “شیان” و دانیشتووی شاری سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی چواری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سنە دەستبەسەر […]
بە تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی «جەلال بایەزیدی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ و دانیشتووی شاری پیرانشار هێشتا تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، جەلال بایەزیدی، هاوڵاتی تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ و دانیشتووی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە […]
بە تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نوری» ناسراو بە (فەردین)، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە شەشی بەفرانباری ١٤٠٣، فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نوری ناسراو بە (فەردین)، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی “خوردەڵۆکی”ی سەربە […]
ئازەر کۆروەندی، ڕێحانە ئەنسارینەژاد، فروغ تەقیپوور، شیوا ئیسماعیلی، مریەم ئەحیاوی، گوڵڕوخ ئیرایی، سەکینە پەروانە، زارا سەفایی، مەرزیە فارسی، تاهیرە نوری، موتهەرە گونەیی، ناهید خوداجو، ئیلاهە فولادی، نەسرین خزری، ئانیشا ئەسەدوڵڵایی و سەمانە ئەسغەری، بەندکراوانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەشکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە […]
“میلاد ڕەندانی و نەریمان ڕەندانی”، دوو برای خەڵکی شاری سەقز پاش دەستبەسەرکردنیان بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سنە بە ناوی قەرارگای (شەهرامفەر) گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز میلاد ڕەندانی، تەمەن ٣٠ ساڵ و نەریمان ڕەندانی، تەمەن ٣٥ ساڵ دوو برای خەڵکی شاری سەقز و لە چالاکوانانی میدیایی و مەدەنی، پاش […]
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «عەلی ڕەسوڵیان»، هاوڵاتی شاری بۆکان هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، عەلی ڕەسوڵیان، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە و […]
“کەیوان نیکنام و ئەنوەر کورد”، دوو هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی مهاباد و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە یازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «کەیوان نیکنام»، هاوڵاتی خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مهابادەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە هەمان ڕۆژ، […]