ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردان شۆڕای نیگەهبان ناوی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە سەڵاحییەتەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی پشتڕاست کراوەتەوە، کە بریتین لە: مەسعوود پزیشکیان، مستەفا پورمحەممەدی، یەکێک لەو کەسانەی کە ساڵی ١٣٦٧ لەگەڵ ڕەئیسی ئەندامی هەیئەتی مەرگ بووە؛ سەعید جەلیلی، عەلیڕەزا زەکانی، ئەمیرحوسێن قازیزادە و محەممەد باقر قاڵیباف. ئەوانەی کە سەڵاحییەتیان […]
کۆڵبەر نیوز
هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری شنۆ برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری شنۆ بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ هاووڵاتیەکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و ناوبراویان بریندارکرد. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە “جەعفەر گەردی” […]
جینایەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دێموکرات هەروا بەردەوامە. ڕۆژی هەینی ١٨ی جۆزەردان، بەرپرسانی خۆجێیی کوردستانی سووریا (ڕۆژئاوا) ڕایانگەیاند، هێزی ئاسمانی تورکیا جارێکی دیکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. ئەرتەشی تورکیا لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ بەدواوە بە کەڵک وەرگرتن […]
ڕۆژی هەینی ٧ی جۆزەردان، ١١٢هەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی جیهانی کار “ئای ئێڵ ئۆ” لە مقەڕی سەرەکی ئەو ڕێکخراوەیە لە ژنێڤ دەستیپێکرد. شاندی ١٧٨ وڵاتی جیهان لەم کۆبوونەوەیەی ساڵانەدا بەشدارن. ئەگەرچی “ڕێکخراوی جیهانی کار” بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سێ لایەنە، دیفاع لە پەیوەندییە ئابوورییە کۆمەڵایەتییە سەرمایەدارییەکانی زاڵ بەسەر جیهاندا دەکات، بەڵام بزووتنەوەیەکی […]
“شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و سەلاح خزرنەژاد” بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و سەلاح خزرنەژاد سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەن بۆ هەر یەکێکیان، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی […]
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک “بانی گوڵان”ی شاری جوانڕۆ، ١٨ کرێکاری وەرزی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان “وانت” کە ژمارەیەک کرێکاری وەرزیی هەڵگرتبوو، لە نزیک بانی گوڵانی شاری جوانڕۆ، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری “دێنا” پێکدادران، کە لە ئەنجامدا کرێکارێک بەناسنامەی […]
کارەساتی برسێتی لە جیهاندا، لە ٩٠٪ی منداڵانی غەززە و ٤٤٠ ملیۆن منداڵ لە سەرتاسەری جیهاندا ڕووبەڕووی بەدخۆراکی زۆرن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی یونیسێف، بەدخۆراکی بێوێنەی منداڵان لە سەرتاسەری جیهاندا گەیشتۆتە لووتکە، بەجۆرێک کە ٤٤٠ ملیۆن منداڵ بەپێی پێویست خواردن بۆ گەشەکردن و تەندروستیان وەرناگرن. ئەم قەیرانە بەجۆرێکی ناهاوسەنگ […]
“هەژیر مەحموود پوور” کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆ بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێکیان کوشت. ناسنامەی کۆڵبەرە کوژراوەکە هەژیر مەحموود پوور خەڵکی […]
هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری شاری مەریوان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکیان بریندار کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەهۆی دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “سەلاح” ناسراو بە سەلاح هالوژان، خەڵکی گوندی “هالوژان”ی سەر بە سەوڵاوا […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “نیروان”ی بانە بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “نیروان”ی بانە “لاقی” بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “پەرویز قادری”، تەمەن ٢٩ ساڵ […]