ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندكراوی خه‌ڵكی سه‌قز، به كه‌فاله‌ت و به‌شێوه‌ی كاتی له زیندانی ئێڤین ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نازیلا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بۆ جاری چواره‌م له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، ناوبراو ڕۆژی ١٥ی خه‌رمانان له فایلێكی ده‌نگی دا ئاشكرای كردبوو كه له كاتی به‌ندكرانی دا ئازاری جنسی دراوه. ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری، به‌تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ١٥ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی مه‌حكووم كراوه.