بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاوێك له‌ شاری سنه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لاوێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ به‌ناوی “سانع شه‌هبازی” ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵان، پاش بانگكردن بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار “سانع شه‌هبازی” بانگهێشتی ئه‌و ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ كردووه‌ و پاش لێپرسینه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاری گواستۆته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه‌ و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شكاندنی به‌ردی سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

چ مه 17 , 2023
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته‌ تێكدانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌ردی سه‌ر قه‌بره‌كانیان ده‌شكێنن. له‌ نوێترین ڕاپۆرتی گه‌یشتوو له‌ مهاباده‌وه‌ به‌كرێگیراوانی ڕژیم به‌ردی سه‌ر قه‌بری هاوڕێ گیانبه‌ختكردوو “زانیار ئه‌بووبه‌كری”یان شكاندووه‌ و پێشتریش ئه‌و كاره‌ نامرۆڤانه‌یان به‌سه‌ر چه‌ند مه‌زاری دیكه‌ی قوربانیانی ئه‌و […]

You May Like