بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کامران سەعیدزادە، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی-بانە بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناسنامەی “کامران سەعیدزادە” بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی-بانە بەسەختی بریندار بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە گوللەی ساچمەیی بەر دەست و قاچی کەوتووە و بەمەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ بۆسەدانان و تەقەکردن لە کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

د نوامبر 27 , 2023
لە ئەنجامی بۆسە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بۆ سەر کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی “کەلە قەندی”ی سنووری نەوسوود، لانیکەم چوار کۆڵبەر بریندار بوون و ژمارەیەکی دیکەش تا ئێستاش لە بەرزاییەکانی ئەم ناوچە سنوورییە گیریان خواردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی شەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی “کەلە […]

You May Like