“دیاکۆ ڕەمەزانی” کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەسەختی بریندار بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “دیاکۆ ڕەمەزانی”، ٢٥ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز ڕاگەیاندراوە.
بەپێی زانیارییەکان باری تەندروستی ئەم کۆڵبەرە بریندارە نالەبار ڕاگەیاندراوە.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆڵبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆڵبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆڵبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.