بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەکانی سنووری بانە، برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوای نیوەڕۆی دوێنێ دووشەمە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە کۆڵبەرێکی گەنجیان بە چەکی کڵاشینکۆف کردە ئامانج. ئەم کۆڵبەرە “ئەژنۆ”ی بە سەختی برینداربووە و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە، «میلاد ڕەحیمی» ١٩ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی «کوخ شێخ سەلام» سەربە ئالوتی شاری بانە ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ ڕاگەیاندنی ناسنامەی بەشێک لە کۆڵبەرانی بریندار بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

س آوریل 30 , 2024
شەوی ڕابردوو بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، لانیکەم ٨ کۆڵبەر برینداربوون کە ناسنامەی بەشێکیان بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەمە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لانیکەم ٨ کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی […]

You May Like