بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەڵماس بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم 

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، پاسەوانانی سنووری ڕژیم لە هێڵی سنووری بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “شۆڕش خەرگوشی” ٣٣ ساڵ تەمەن و خێزاندارە، خەڵکی گوندی “زاویە جیک” سەر بە شاری سەڵماس ڕاگەیاندراوە.

پێشتریش کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە برینداربوونی کۆلبەرێک لە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، بە ناسنامەی “ئەمیر ئیلاهی” ٢٥ ساڵ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسود بڵاوکردبۆوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسود؛ برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنوور

چ ژانویه 10 , 2024
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە هێڵی سنووری نەوسود، منداڵێکی کۆڵبەر برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، “سۆران دانش‌مێهر” خەڵکی گوندی دێشەی شاری پاوە، بە گوللەی  کڵاشینکۆفی پاسەوانی سنووری ڕژێم قاچی برینداربووە. بە پشتبەستن بە ئاماری لە ساڵی ٢٠٢٣ زایینی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکران، بە گشتی […]

You May Like