بانە؛ برینداربوونی گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز

“سینا ئەحمەدی” گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە، بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “سینا ئەحمەدی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەقزە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسود: برینداربوونی پێنج برای کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە

ش فوریه 3 , 2024
ئەکرەم، کۆسار، فەرشاد، فەردین و ئیحسان ڕۆستەمنەژاد، پێنج برای کۆڵبەری خەڵکی گوندی شمشێر، سەر بە شاری پاوە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە دوو ساڵی ڕابردوو، ئەکرەم، کۆسار، فەرشاد، فەردین و ئیحسان ڕۆستەمنەژاد، پێنج برای خەڵکی […]

You May Like