بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

ئێوارەی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢, هێزەکانی سەربازی ڕژیم بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ-بانە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «زانیار سیاحی» تەمەن ٣٠ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی شاری بانە لە “قاچی”دا بە سەختی برینداربوو.

بەپێی سەرچاوەی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری تەورێز گواستراوەتەوە و سەرەڕای سەختی برینەکەی ئەگەری لەدەستدان و بڕینەوەی قاچی ئەم کۆڵبەرە لە ئارادایە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (سنە، سەقز و زێویە، مەریوان و سەوڵاوا، دیواندەرە) بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن

ی مارس 10 , 2024
«بەناوی ژن ژیان ئازادی» ئەمساڵ لە کاتێکدا ٨ی مارس بەرز ڕادەگرین کە بەشی زۆرینەی کۆمەڵگە لە تێڕوانینی نەریتی بۆ ژن لە بەستێنە کلتووری، یاسایی و سیاسییەکان تێپەڕیوە و بوونیی ژن دوور لە ڕوانگەی ڕەگەزی لە ڕەهەندە جیاوازە کۆمەڵایەتییەکانەوە بووەتە پرسێکی ئاسایی و پەسەندکراو لەسەر بنەمای یەکسانی مافی ژن و پیاو. […]

You May Like