بانە؛ برینداربوونی گەنجێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم

گەنجێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری “دۆڵە شین”ی شاری بانە، بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بەهۆی دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری “دۆڵە شین”ی شاری بانە، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “محەمەد کاکی”، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی “دۆنیس”ی سەربە شاری بانە، ”لاقی” بریندار بوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی سواربوونی لەسەر ئەسپەکەی تەقەی لێ کراوە و ئەسپەکەی بەهۆی ئەم تەقەکردنەوە کوژراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆمبارانی کیمیایی شاری سه‌رده‌شت جنایەت له‌ جه‌رگه‌ی شه‌رێكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌دا

پ ژوئن 27 , 2024
پێنجشەممە ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ساڵوه‌گه‌ڕی جه‌نایه‌تی بۆمبارانی کیمیایی شاری سه‌رده‌شته‌. كاتژمێر چواری پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٧ی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، له‌ جه‌رگه‌ی شه‌ڕی وێڕانكه‌ر و كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و عێراقدا، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی حكوومه‌تی فاشیستیی به‌عس، له‌ كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نایه‌تكارانه‌دا، بۆمبه‌ کیمیاییه‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ‌خه‌به‌ر و بێ‌دیفاعی چوار ناوچه‌ی شاری سه‌رده‌شت و […]

You May Like