بانە: برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

ئێوارەی سێشەمە ١٦ ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژێم تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژێم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە دوو کۆڵبەر بە ناسنامەی «حەیدەر» و «ئیدریس خاکپور» هەردوو خەڵکی سەقز بە سەختی برینداربوون.

ئەم کۆڵبەرانە بە مەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە بانە گوازرانەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە: بەرز ڕاگرتنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن

ج مارس 8 , 2024
کۆمەڵێک لە ژنانی شاخەوانی بانە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ڕۆژی جیهانی ژن، و بڵاوکردنەوەی شیرینی و گوڵ، ڕۆژی جیهانی ژنیان بەرز ڕاگرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢, کۆمەڵێکی ١٠٠ نەفەرە لە ژنانی شاخەوانی شاری بانە بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت. بەپێی ئەم […]

You May Like