بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

یەکشەمە ١٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢, هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «ڕەئوف قادری» هاووڵاتی گوندی «کەندەسورە» لە شاری سەقز “قاچی” بە سەختی برینداربوو.

شایانی باسە کە ئێوارەی دووشەمە ١٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢, هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناسنامەی «فەخرەدین یوسفی» و «ئارەش قەیسەریان» هەردووکیان خەڵکی شاری بانەن و “لاقیان” برینداربوو.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

چ مارس 6 , 2024
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە بانە کۆڵبەرێکی دیکە بە ناسنامەی «مەهدی ئەنوەری» ٢٣ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز، […]

You May Like