بانە: برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەسەر سنووری بانە –  سەیرانبەند بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، منداڵێکی کۆڵبەر لەسەر سنووری سەیرانبەند – بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “دیاکۆ محەممەدی”، ١٧ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

جێگە و پێگەی مانگرتنی ئەم دواییەی کرێکارانی فولاد

ی فوریه 4 , 2024
دەنگی سەربەخۆی کرێکارانی گرووپی میللی فولاد ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە ڕێگەی کەناڵی تێلگرامی خۆیەوە ڕایگەیاند کە خولی نوێی مانگرتنەکانی فولادی ئەهواز بە شێوەیەکی مەرجدار کۆتایی پێهاتووە. دوایین خولی مانگرتنەکان کە بە شێوەیەکی وشیارانە و بە بەشدار کردنی هەر سێ هەزار کرێکارەکەی فولادی ئەهواز لە بڕیارەکاندا، ڕۆژی سێشەممە سێهەمی مانگی […]

You May Like