برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە هێڵی سنووری شاری بانە

بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی “هەنگەژاڵ” و “کێلێ”ی شاری بانە دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەررنیوز، ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری “کێلێی بانە” تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “کەیوان محەمەدزادە” خەڵکی شاری ڕەبەت، سەر بە شاری سەردەشت، بەهۆی پێکرانی بە گوللەی ساچمەیی لاقی بریندار بووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کۆڵبەرنیوزی ڕاگەیاند کە “کەیوان محەمەدزادە” کە لەم ڕووداوەدا بریندار بووە، هیچ بارێکی هەڵنەگرتبوو.

هەروەها لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا ڕۆژی هەینی ١ی بەفرانباری ١٤٠٢دا، لاوێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ستار شەیخی”، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز ڕاگەیەندراوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

د دسامبر 25 , 2023
موختار شعری، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “موختار شعری” بۆ […]

You May Like