بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاوایی شێنێ سەر بە شاری قەلادزێ بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری سەردەشت.
بە پێی هەواڵێک کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتووە ئەمڕۆ سێشەممە ۱۰ی جۆزەردان(۳۱ ئەیار) کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی شێنێ سەر بە شاری قەلادزێ تەمەن ۲٦ ساڵان بە ناوی “ڕەسول ڕەحمان” بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری گۆڕشێری نۆکان بریندار بووە.
جێگایی ئاماژەیە ناوبراو فیشەک بەر قاچ و دەستی کەوتووە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی ناوەندی تەندرووستی قەڵادزێ کراوە.