بۆکان؛ ئازادی حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار بە دانانی بارمتە

حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بۆ هەریەکەیان بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە زیندان ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بۆ هەریەکەیان بە شێوەی کاتی لە زیندانی بۆکان تا کۆتایی پرۆسەی دادگا ئازاد کران.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی بۆکان گوازرابوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم دوو هاووڵاتییه لەماوەی دەستبەسەرکردنیاندا تەنها دوو پەیوەندی تەلەفۆنی کورتیان لەگەڵ خێزانەکانیاندا هەبووه و لەماوەی ئەو دووجارەدا ڕێگەیان پێنەدراوه شوێنی خۆیان ڕابگەیەنن. لەماوەی دەستبەسەرکردنیاندا، بێ ئاگایی لە چارەنووسی ئەو کەسانە ببوە هۆی زیادبوونی نیگەرانی بنەماڵەکانیان.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردن و بێ ئاگایی لە بارودۆخی هێمن کرمانج

د اکتبر 9 , 2023
هێمن کرمانج، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، تا ئێستاش دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێمن کرمانج، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی، هێشتا لە دەستبەسەرە و لە دۆخێکی نادیاردایە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم هاوڵاتییە لەماوەی […]

You May Like