بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی «سوسەن حەسەنزادە» چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی

«سوسەن حەسەنزادە» چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣، ٨ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هێرشیان بۆ ماڵی «سوسەن حەسەنزادە» کرد و بە توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنی نادیاریان گواستەوە.

تا ئێستا زانیاری لە هۆکاری دەستبەسەری، تۆمەتەکانی دژی ناوبراو، شوێنی مانەوە و چارەنوسی ناوبراو بەردەست نییە. خێزانی ناوبراو لەڕێگەی سەرچاوەکانی پەیوەندیدار بەدواداچوونیان کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی ئاشکرایان وەرنەگرتووە.

ئەم هەوڵدانە بە کاردانەوەی فراوانی لەلایەن چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران هەبووە. زۆرێک لەم کەسانە، ئەم هەوڵدانەیان بە سەرپێچی ئاشکرای مافی مرۆڤ و ئازادی ڕاگەیاندن دەزانن و دەخوازن ئازادی خێرا و بێ مەرجی ناوبراو بکرێت.

تا ئێستا زانیاری لە هۆکاری دەستبەسەری، تۆمەتەکاتی دژی ناوبراو، شوێنی مانەوە و چارەنوسی بەردەست نییە. خێزانی ناوبراو لەڕێگەی سەرچاوەکانی پەیوەندیدار بەدواداچوونیان کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی ئاشکرایان وەرنەگرتووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

میاندواو؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی و نادیاری ٢ هاوڵاتی

ی مه 19 , 2024
ئومێد ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری میاندواو بە تێپەڕینی ٢٧ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا دەستبەسەرن و نادیارن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید ڕۆستەمی ٣٠ ساڵ تەمەن و فەرزین ڕۆستەمی ٢٢ ساڵ تەمەن، ٢ هاوڵاتی خەڵکی گوندی «عەسگەراوا» سەربە شاری میاندواو سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٢٧ ڕۆژ لە […]

You May Like