سەوڵاوا؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

عەلی حسێنی و لوقمان ساڵحیزادە، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە هەژدەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، عەلی حسێنی و لوقمان ساڵحیزادە دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی «دیوزناو» لە شاری سەوڵاوا لە مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتیانە هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتیانە بنەماڵەکانیانی نیگەران کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئێران؛ شەپۆلی نوێی سەرکوتی لێکۆڵەرانی چەپ و نووسەرانی سەربەخۆ لە ئێران

س نوامبر 11 , 2025
بەهۆی فراوانبوونی فشارەکانی ئەمنی بۆ ڕەوتەکانی چەپ و چەپگەرایی، ناوەندەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەم ڕۆژانەی دواییدا لانیکەم چوار لێکۆڵەر و نووسەری سەربەخۆی دەستبەسەرکردوون.  بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پەرویز سەداقەت، ئابووریناس و لێکۆڵەری ئابووری سیاسی چەپ، مەهسا ئەسەدوڵڵانەژاد، کۆمەڵناس و لێکۆڵەر، شیرین کەریمی، نووسەر و وەرگێڕی زانستی کۆمەڵایەتی، لە دوازدەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، […]

بابەتی پەیوەندیدار