بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“هێمن ئاتەشتەر”، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “هێمن ئاتەشتەر” هاووڵاتی خەڵکی گوندی “چوار دیوار”ی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادگا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ هەواڵی لە خالید مێماندۆست لە زیندان

پ مه 30 , 2024
خالید مێماندۆست، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مهاباد سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەد ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا بە بێ هەواڵی لە زیندانی ئەم شارە بەسەردەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، خالید مێماندۆست سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەد ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا بە بێ هەواڵی لە بەندی چواری زیندانی مهاباد بەسەردەبات. ناوبراو لە کۆتاییەکانی ڕێبەندانی […]

You May Like