یاسین ئیلاهی، گەنجێکی ١٨ ساڵ خەڵکی پارێزگای ئیلام لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز «یاسین ئیلاهی»، گەنجێکی ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی «ئاو هەنار»ی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، ئێوارەی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری تاران لە «فلکەی دووەمی دەوڵەتئاوا» بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی چەکی کڵاشینکۆفی هێزەکانی ڕژیم کە بەر «سنگی» کەوتبوو گیانی لەدەستدا.
تەرمی ئەم هاوڵاتییە پاش گواستنەوەی بۆ پزیشکی یاسایی، لە ئارامگەی «ئیبن بابویە»ی شاری ڕی لە پارێزگای تاران ئەسپەردەکرا.

